به‌شی ڕاگه‌یاندن /چالاكی لق
به‌رواری 4/1/2012 به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات) وه‌فدێكی لقی سلێمانی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان م.نجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لق و م.كریم و م.عباس و م.محمد كارگێڕانی لق سه‌ردانی كه‌ناڵه‌كه‌یان كرد شایه‌نی باسه زۆر به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان كردین و به‌خیرهاتنیان كردین،پاشان سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان به گشتی و لقی سلێمانی به تایبه‌تی كرد و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی زانایانیان به‌رزنرخاند به تایبه‌ت كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زانایان له خۆبردوانه به ده‌م كه‌ناڵه‌كه‌وه چون و هیوای سه‌ركه‌وتن و زیاتر خزمه‌تیان له زانایان خواست له به‌رانبه‌ردا مامۆستا نجم ا‌لدین سوپاسی بێ پایانی كه‌ناڵه‌كه‌یان كردوو ده‌ست خۆشی لێ كردن و هیوای خواست كه كه‌ناڵه‌كیان زیادتر به‌ره و پێش بچێت و بره‌وی زیاتر بدات به به‌رنامه‌ی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و لایه‌نه پێویستییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك گه‌لێكی موسڵمان.
له كۆتایدا به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكراین.
هه‌رهه‌مان ڕۆژپاش نیوه‌ڕۆكه‌ی هه‌مان وه‌فد سه‌ردانی ماڵی به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا ملا بها‌والدین لێپرسراوی پێشوی لقی (شاره‌زور) یان كرد به مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان به بۆنه‌ی نه‌خۆشی یه‌وه دوای به خێرهاتن له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا بها‌والدینه وه به خۆشحاڵییه‌وه مامۆستا نجم ا‌لدین و وه‌فدی هاوڕێی هیوای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ خواست وه داوای شیفایان له خوای گه‌وره كرد بۆیان |