راگه‌یاندنی لق:
رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/2/2012 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی شاندێكی باڵای مه‌ڵبه‌ندی 10ی شاره‌زووری یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو، سه‌ردانی باره‌گای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان كرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێڕانی لقه‌وه پێشوازی كران.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، شاندی مه‌ڵبه‌ند وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی له‌ده‌ستبه‌كاربونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا غازی وه‌ك به‌رپرسی نوێی لق، ده‌ستخۆشی له كار‌و چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه كرایه‌وه.
|