راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/2/2012 به مه‌به‌ستی به‌رزو پیرۆز راگرتنی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلی لله علیه وسلم)، ناوچه‌ی بالیسانی سه‌ر به لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی بالیسان هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگێك.
ئه‌مه‌و هاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان مامۆستا مه‌لا رزگار به‌رپرسی ناوچه‌ی بالیسان به ناوی ناوچه وتارێكی خوێنده‌وه، دواتر چه‌ندین هۆنراوه‌و سروود پێشكه‌ش كران‌و، چه‌ند وتارێكیش له لایه‌ن زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه خوێنرانه‌وه.
شایه‌نی باسه: هه‌مان رۆژو، هه‌ر به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلی لله علیه وسلم)، ناوچه‌ی هه‌ریری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئسلامی، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ریر هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگێك‌و، وێڕای پَیشكه‌شكردنی چه‌ند هۆنراوه‌و سرودێك، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا مولود به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.
|