دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه 12/ ربیع الاول / 1433 كۆچی رێكه‌وتی 7/2/2012 زاینی و له‌شاری كفری له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و، به‌به‌شداری زۆرێك له زانایانی ئاینی و قائیمقامی قه‌زاكه‌و به‌شێك له‌به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسوڵمانی شاره‌كه، ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت ئاهه‌نگێكی ئیمانی فراوان وقه‌شه‌نگ سازكرد.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا ته‌حسینه‌وه ده‌ستی پێكردو، پاشان وتاری لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگ و وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و، تیایدا به‌ناوی ناوچه‌و لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان كرا‌و ئه‌و یاده‌ی پیرۆز كرد له‌ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م موسوڵمانانی ناوچه‌كه‌ی.
پاشان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و، له وته‌كه‌یدا زۆر به‌گه‌رمی په‌یامی پیرۆزبایی خۆیی و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان و لقه‌كه‌ی گه‌یانده به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌كه‌و سه‌رجه‌م موسوڵمانانی سه‌ربه‌زی شاره‌كه.
پاشان وتاری ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سامان حسن عزیزه‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا‌و، وێرای پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده‌لموسته‌فا (صلی الله علیه وسلم) یادكردنه‌وه‌ی ئه‌وپه‌یامبه‌ره‌ی به ده‌رفه‌تێك بۆ ئاماده‌بوان باس كرد بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه و گه‌رانه‌وه‌ی ته‌واو بۆسه‌ر رێباز‌و ئاكاری ئه‌و په‌یامبه‌ره نازداره.
دواتر‌و هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه به‌رێز شێركۆ حسین مه‌لا حامد قائیمقامی قه‌زای كفری وته‌یه‌كی به‌ناوی ئیداره‌ی شاره‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ردرودی خوای له‌سه‌ربێت كرد‌و، یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و زاته موباره‌كه‌ی به ئه‌ركی هه‌موولایه‌ك زانی .
شایانی باسه گروپی ئاینی هه‌ڵۆ ناوبه‌ناوی وتار‌و بڕگه‌كانی مه‌راسیمه‌كه به‌سرودو مه‌دیحی ره‌سوڵ ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازانده‌وه و، به دابه‌شكردنی شیرینی به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه موباره‌كه‌وه كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.
|