دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ربێت‌و، وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر به رۆڵ و ئه‌ركی زانایانی ئاینی و نوسه‌ران و ئه‌دیبان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتی یه‌كانی گه‌رمیانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 7/2/2012 ئێواره مه‌راسیمێكی رێزلێنانی سازكرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه به‌رێز شێخ عبدالله جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی یه‌كه ئیداری یه‌كانی شاره‌كه و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌ی بوون ، سه‌ره‌تا به‌رێز دكتۆر فاروق نه‌قشه‌به‌ندی به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتی یه‌كانی گه‌رمیانه‌وه له‌وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و، ئامانجی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌خۆی له رێزلێنان و له‌به‌رچاوگرتنی خزمه‌ت و ئه‌ركی كۆمه‌ڵێك له زانایانی ئاینی و نوسه‌ران و كه‌سایه‌تیه‌كاندا ئه‌بینی یه‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له وته‌یه‌كدا سوپاس و پێزانینی لقی گه‌رمیان زانایانی ئاینی به‌شداربووی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتی یه‌كانی گه‌رمیان كرد بۆ ئه‌و میوانداری و رێزلێنانه‌ی بۆ مامۆستایانی ئاینی و خزمه‌ته‌وانانی شاره‌كه سازیان كردووه‌و، به كارێكی پیرۆزی وه‌سف كرد بۆزیاتر و زیاتر هاندانی كۆمه‌ڵگه به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه بۆ بره‌ودان به راپه‌راندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانیانه، له‌و باره‌یه‌وه به‌رێز مامۆستا حه‌كیم به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتی یه‌كانی گه‌رمیان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌سایتی زانایان گوتی: (( سازدانی ئه‌م مه‌راسیمه‌مان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه بووه‌و، به پێویستمان زانی له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا وه‌كو وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانیان بووه ئه‌م مه‌راسیمی رێزلێنانه‌یان بۆ رێكبخه‌ین ))
شایانی باسه هه‌رله‌و مه‌ڕاسیمه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان له‌لایه‌ن به‌رێز جواد وای به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌وه پێشكه‌شی زانایانی ئاینی نوسه‌ران و كه‌سایه‌تییه‌كان كرا.
|