ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی:
سه‌ر له به‌یانی 7/2/2012 به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی سازدانی چه‌ندین كار‌و، چاڵاكی جۆراو جۆر به بۆنه‌ی یادی له دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد المصگفی ( درودی خوای لێبێت)هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی كردن له زانایانی ئایینی‌و، جه‌ماوه‌ری موسڵمانی كوردستان به گشتی‌و، شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی، به سه‌ر په‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ستافی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ناوچه‌كانی سنوری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو
ئه‌مه‌و هه‌ر له گۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر پێداچوونه‌وه به كاره‌كانی ڕابردوو كرا، وه راسپارده‌و بڕیار بۆ داهاتوو، و پێشكه‌شكردنی هه‌وڵ‌و خزمه‌تی زیاتر به ئاین‌و مامۆستایانی ئاینی‌و موقه‌دساتی ئاینی باسی لێوه‌كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه یه‌كێتی زانایان ماڵی هه‌موو زانایانه به بێ جیاوازی‌و، پابه‌ندبوون به رێبازی یه‌كێتی زانایان ئه‌رگی هه‌موو لایه‌كه.
|