پاش كوژرانی كوڕه گه‌نجێكی چۆمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیاو، خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان له شاری چۆمان ئه‌نجامدا‌و، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوون، كه تێیدا داوای سه‌ندنه‌وه‌ی مافی كوژراویان ده‌كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان توانی رۆڵێكی حه‌كیمانه‌ی گه‌وره به هاوكاری پیاوماقوڵ‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه هه‌ر به هێمنی‌و ئارامی بمێننه‌وه.
له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له رێگای ماڵپه‌ڕی زانایانه‌وه ده‌ستخۆشی له ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات، به‌وه‌ی توانیان رۆڵێكی كارا بگێڕن له به هێمنی هێشتنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پیاو ماقوڵ‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی باڵه‌كایه‌تی، چونكه خوانه‌خواسته هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ هه‌بوایه خۆپیشاندانه‌كان جوانی خۆیان له ده‌ست ده‌دا، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین كه رۆڵێكی هێمنانه بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه به‌ڵێن به خه‌ڵكه‌كه بدرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێگای گشتی هاملتۆن بكرێته‌وه، هیوادارین له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌یان به‌رده‌وام بن‌و، خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌میشه كار له‌سه‌ر هێمنی‌و ئارامی بكه‌ن.
|