رۆژی پێنجشه‌ممه 9/2/2012 به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی‌و توندوڵكردنی په‌یوه‌ندی راگه‌یاندنی زانایان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌رێم‌و، ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاو گفتوگۆكردن‌و سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموون‌و پسپۆڕی یه‌كتر، شاندێكی رادیۆی (ده‌نگی زانایان)، كه پێكه‌هاتبوو له به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی‌و، ده‌رهێنه‌رو ته‌كنیككاری رادیۆ كاك سروود شێخانی‌و، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا مسلم فریزی‌و مامۆستا مه‌لا فكری سیتكانی‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی پێشكه‌شكارو پێژه‌رانی رادیۆ، سه‌ردانی رادیۆی (ده‌وران)ی سه‌ربه كۆلێژی (ئیشق)یان كرد له شاری هه‌ولێرو، له لایه‌ن به‌ڕِێز به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ناوبراو مامۆستا (بنیامین شه‌ن)و، به‌ڕێزان كارمه‌ندانی رادیۆ به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا بنیامین، دوای به‌خێرهێنانی شاندی رادیۆی زانایان، ده‌ستخۆشی‌و خۆشحاڵی خۆی ئاراسته‌ی ستافی رادیۆ كرد له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ئایین، به‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه ئایینیه‌كان له لایه‌ن زانایانی ئایینی كوردستان‌و، سروود‌و هۆنراوه ئایینیه‌كان، به تایبه‌ت له مانگی مه‌ولود‌و، به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ی گوت: كه هۆگرو گوێگرێكی رادیۆكه‌یه.
له به‌شێكی وته‌كانیدا، به‌رێزیان سه‌رسامی خۆی نیشاندا به‌لایه‌نی ته‌كنیكی‌و هونه‌ری رادیۆكه، له رووی ته‌كنیكی په‌خش‌و ده‌رهێنان‌و، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن، پێداگری له‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو رادیۆی دوپات كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی وێڕای سوپاسكردنی به‌ڕێزیان له پێشوازیكردنی شاندی رادیۆی ده‌نگی زانایان، ته‌واوی هاوكاری‌و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی پێشخستنی رادیۆی ده‌وران كرده‌وه‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی گرنگیدان به بابه‌ت‌و وتاری ئاینی كرده‌وه بۆ رادیۆی ناوبراو.
|