رۆژی چوارشه‌ممه 8/2/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، جێگری سه‌رۆك مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی‌و، ژماره‌یه‌ك له زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌شداریان كرد له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی مه‌ولود له مزگه‌وتی (خانه‌قای مه‌ولانا خالید) كه لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له شاره‌كه سازیكردبوو، تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئایینی‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی‌و، جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی شاره‌كه ئاماده‌یبوون.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌باس كارگێڕی لق، به‌ناوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد، دواتر له لایه‌ن به‌ڕِێز سه‌ر‌وكی یه‌كێتی زانایان وتارێك پێشكه‌شكرا، پاشان وته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له لایه‌ن به‌ڕێز حاجی عیرفان راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوبراو خوێنرایه‌وه، ئه‌مه وێڕای پێشكه‌شكردن‌و خوێندنه‌وه‌ی سروود‌و هۆنراوه به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
|