ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه (13/2/2012) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام درا، تیشك خرایه سه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سانێك، كه به‌ناوی ئایینه‌وه كاره‌كه ده‌كه‌ن‌و، له ئه‌نجامدا به‌شێوازێكی خراپ قۆتسراوه‌ته‌وه، كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك ببێته قوربانی، گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردن‌و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و حاڵه‌تانه كرا.
له به‌شێكی دیكه‌دا قسه له‌سه‌ر رژاندنی تیزاب به‌سه‌ر مامۆستا مه‌لا عه‌بدولره‌حمانی گه‌نجی شاری سلێمانی كرا‌و، هه‌ر سێك لا پێكه‌وه ئیدانه‌ی كاره‌كه‌یان كرد‌و، هیوایان خواست رێ‌و شوێنی تووند بگیرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كه.
|