راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به یانی رۆژی 6\2\2012 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی كوردستان، شاندێکی باڵای لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا عبد الله‌ی زه‌نگڵ، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 7ی یه‌کگرتووی ئیسلامی كوردستانی کرد له‌ڕانیه‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی مه‌ڵبه ند مامۆستا مستهفاو، ئهندامو كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنه‌كه‌دا، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی‌و، باسكردنی دوایین هه‌واڵ‌و بارودۆخه سیاسه‌كانی ناوچه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرایه‌وه.
|