راگه‌یاندنی لقی رانیه:
رۆژی 8/2/2012 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رپرسی لق مامۆستا عبدالله ی زه‌نگڵ‌و‌و، به سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌ی چواڕقو‌ڕنه‌ی یه‌کیَتی زانایان، له مزگه‌وتی {قازی محمد} له‌چوارقوڕنه، به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر{ صلی الله علیه و‌سلم} ئاهه‌نگێکی خنجیلانه ساز کرا.
ئه‌مه‌و وێڕای پێشكه‌شكردن‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین سرودو هۆنراوه‌و وته، به‌ڕێز مامۆستاعبدالله چه‌ند لایه‌نێکی ژیانی پێغه‌مبه‌ری بۆئاماده‌بووان باسکرد .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی 9\2\2012 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز کارگێڕی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا حسن کانی توویی، له مزگه‌وتی (چۆمان) ئاهه‌نگێکی خنجیلانه بۆیادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر{ صلی الله علیه و‌سلم } ساز کرا، كه تیایدا به‌ڕێزیان وتاریَكی پێشکه‌شکرد.
|