راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان:
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩/٢/٢٠١٢ به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی، شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرس و كارگێڕانی لق، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد له شه‌قڵاوه‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراوه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنه‌كه‌دا، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی‌و، باسكردنی دوایین هه‌واڵ‌و بارودۆخه سیاسه‌كانی ناوچه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرایه‌وه.
له لایێكی دیكه‌وه، سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه١١/٢/٢٠١٢ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به بۆنه‌ی یادی مه‌ولود، ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی له مزگه‌وتی (حاجی عزیز) له سه‌رمه‌یدان سازكرد.
ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌خێرهاتنی مێوانان كرا له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سلێمان مه‌لا عبدالله به‌رپرسی ناوچه، هه‌روه‌ها وتاری لق له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عپمان لاسه‌یی پێشكه‌ش كرا، كه تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان موسڵمانان كرده‌وه.
پاشان وتاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه له‌لایه‌ن كاك حاجی سه‌رباز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف خوێندرایه‌وه، دواتر به دابه‌شكردنی نوقڵ و شیرینی كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه هات.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه، لقی شه‌قڵاوه یه‌كێتی زانایانیش به‌شداری هه‌ریه‌ك له ئاهه‌نگی ئه‌م ناوچانه‌داكردووه:
١_ گوندی ده‌ربه‌ند .
٢_ كۆڕێ.
٣_ قه‌سرۆكه.
٤_ شاره‌دێی باتاس.
٥_ شارۆچكه‌ی هه‌ریر مزگه‌وتی مام ڕه‌شید.
|