دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌رواری 10/2/2012 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده‌لموسته‌فا (درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت)، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یێكی زۆر له موسوڵمانانی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له مزگه‌وتی حاجی صاڵح ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و شایسته‌یان رێكخست.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا هادی یه‌وه ده‌ستی پێكردو، پاشان وتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ئاهه‌نگ له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا محمدی ئاوبار به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایانه‌وه خوێندرایه‌وه،و به گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و سوپاسی ئاماده‌بوونی كردن له وه‌ها مه‌جلیسێكدا، پاشان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه خوێندرایه‌وه و، تیایدا به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایانه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی گه‌یانده ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌و سه‌رجه‌م دانشتوانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان.
پاشان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالحمید شێخ موحه‌ممه‌د خوڕاسانی وتارێكی ئیمانی پێشكه‌ش كرا بۆ تیشك خستنه سه‌ر ژیان و په‌یام و پێگه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره (درودی خوای له‌سه‌ربێت)و، چه‌ندین سرودی ئاینییش پێشكه‌ش كران‌و، به دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.
|