رۆژی یه‌كشه‌ممه 12/2/2012 به هه‌ماهه‌نگی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان‌و، رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، به پاڵپشتی رێكخراوی (npa)و، به ئاماده‌بوونی 40 مامۆستای ئایینی‌و، 40 چاڵاكوانی بواری ئافره‌ت، سمینارێكی دیالۆگی به مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه بۆ زانایانی ئایینی‌و چاڵاكوانانی ئافره‌ت، له هۆتێلی (چوارچرا) له شاری هه‌ولێر سازكرا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای سمیناره‌كه به وته‌یه‌ك له لایه‌ن به‌ڕێز (سۆزان عارف) به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت ده‌ستیپێكرد، كه تیایدا به‌رێزیان وێڕای به‌خێرهێنانی زانایانی ئایینی‌و ئافره‌تانی چاڵاكوان، سوپاسی هه‌وڵ‌و كۆششه‌كانی یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی سازكردنی سمیناره‌كه‌و، هه‌ر هه‌نگاوێكی مه‌ده‌نیانه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی ئافره‌ت.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، ئاماژه‌ی به رۆڵی زانایانی ئایینی له خزمه‌تكردنی هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگا كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تی كرد، كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین خول‌و سمیناری كراوه‌ی بۆ زانایان سازكردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرده‌وه كه: مامۆستایانی ئایینی هه‌میشه داكۆكیكارو پشتیوانی مافه‌كانی ئافره‌تانن، به‌ڵام به‌هۆی تێكنه‌گه‌یشتنه‌وه هه‌ندێك جار به هه‌ڵه یه‌كتر بخوێننه‌وه.
پاشان به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڕه‌حمان سدیق بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (رۆڵی ئافره‌ت له زانسته ئیسلامیه‌كاندا) پێشكه‌شكرد‌و، سه‌رنجی ئاماده‌بووانی راكێشا.
دواتر به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی راسپارده‌یه‌ك، چه‌ند گڕوپێك له نێوان مامۆستایانی ئایینی‌و چاڵاكوانانی ئافره‌تاندا پێكهێنرا، پاشان یه‌كه یه‌كه‌ی راسپارده‌كان خوێنرانه‌وه.
شایه‌نی باسه: مامۆستایانی ئایینی به‌شداربووی سمیناره‌كه، 20 له هه‌ولێرو، 20 له دهۆكه‌وه هاتبوون‌و، پێشتریش به شداری 2 خولی دیكه‌ی هه‌مان بواریان كردبوو، ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵالی له په‌یوه‌ندیه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری سمیناری ناوبراو بوو.
|