رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/2/2012 به مه‌به‌ستی به‌رزو پیرۆز راگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حیزبی حكومی‌و، زانایانی ئایینی‌و، جه‌ماوه‌رێكی فراوان، لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی مه‌ولود خوێنده‌وه‌ی له (مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیه) سازكرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر وتاری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌راتی ئه‌وقافی كۆیه‌و، لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، نوێنه‌ری قائیمقامی قه‌زای ناوبراو به جیا خوێنرایه‌وه، پاشان چه‌ندین سروود‌و هۆنراوه به‌م بۆ نه‌یه‌وه پێشكه‌شكرا.
جێگه‌ی باسه: لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیه‌وه، وه‌ك سه‌رجه‌م لق‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی زانایان له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌شداری كردووه له سه‌رجه‌م مه‌ولوودی مزگه‌وته‌كانی قه‌زاكه‌و، گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
|