به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ته‌ندروستی‌و پشتیوانی لێكردنی، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوره‌حمان مه‌جید ناسراو به مامۆستا مه‌لا عبد الرحمانی گه‌نج، له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی یه‌كێتی زانایانیان بۆ مامۆستا ده‌ربڕی‌و، هیوای شیفای عاجیلیان بۆی كرد.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا حه‌سیبیشیان كرد، كه داوای له‌سه‌ر تۆماركراوه، مامۆستایان هیوایان خواست به زانایانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه بكرێت‌و، به دروستی له مه‌سه‌له‌كه ده‌ربچن.
شاندی یه‌كێتی زانایان پێ:هاتبوو له مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی‌و شێخ به‌هائه‌دین نه‌قشبه‌ندی‌و مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دینی شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان‌و چه‌ند كارگێرێكی لقی سلێمانی.
|