ئه‌مڕۆ 14/2/2012 مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به مامۆستا مه‌لا حه‌سیب حوسێن كرد له شاری سلێمانی، كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووبێت له رژاندنی تێزاب به‌سه‌ر مامۆستا مه‌لا عبد الرحمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان داوای لێ‌كرد وشیار‌و له‌سه‌رخۆ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به حیكمه‌ته‌وه ئه‌و باسه كۆتایی بێت‌و، كه‌س له‌و نێوه‌دا نه‌یقۆزێته‌وه، كه خوا نه‌خواسته ببێته شه‌ڕی مامۆستایانی ئایینی‌و بیانه‌وێت گرفت‌و كێشه له ناو ریزه‌كانی مامۆستایانی ئایینی دروست بكه‌ن، بۆیه تا ده‌كرێت حیكمه‌تی زۆر به‌كار بێنن، تا دۆسیه‌كه به كۆتایی دێت.
له‌لای خۆیه‌وه مامۆستای ناوبراو سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ ئه‌م لێپێچینه‌وه‌یه، له‌لای خۆیه‌وه دڵته‌نگی خۆی راگه‌یاند، به‌وه‌ی ئه‌و هیچ ده‌ستی له‌و كاره نه‌بووه. ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكاریه‌كی دادگا بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته.
|