مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی گه‌نج كرد له شاری سلێمانی‌و، دڵته‌نگی‌و هاوخه‌می خۆی بۆ مامۆستا ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌ی له به‌رامبه‌ری ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌یی‌و پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی، جا چ له كوردستانه‌وه بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێشی راگه‌یاند: ئێمه خۆمان به خاوه‌نی قه‌زیه‌كه ده‌زانین، تا كۆتاییش له پشتانین.
هیواشی خوارد زۆر حه‌كیمانه‌و لێزانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته به‌شێوازێكی خراپ نه‌قۆزرێته‌وه، كه كه‌سانێكی ناحه‌ز به مێزه‌ری مامۆستایانی بۆ لێدانی كه‌سایه‌تی زانایانی ئایینی ئیستیغلالی نه‌كه‌ن، به هێوری‌و هێواشی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لیچكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن.
br />
مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی كرد، كه هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌وه له‌گه‌ڵیدانه‌و، هه‌موو پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمه خۆمان به خاوه‌نی ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی ده‌زانین‌و، هه‌موو پشتیوانیه‌كیشیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام تكامان له مامۆستایانی ئایینی ئه‌وه‌یه، تووشی هه‌ر گرفت‌و كێشه‌یه‌ك بوون زوو ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌كانیان تێبگه‌ین‌و، بتوانین به هه‌موو رێگه‌یه‌كی دروست پشتیوانیان لێبكه‌ین، گله‌ییشی له هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه كرد، كه تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه ده‌بنه‌وه یان تووشی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه زوو ئاگادارمان ناكه‌نه‌وه، چونكه ئێمه نامانه‌وێت مامۆستا خۆی به‌بێ كه‌س بزانێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو پشتیوانیه‌كی مامۆستایان ده‌كه‌ین‌و، قه‌تیش پشتیان به‌رناده‌ین، ده‌بێ هه‌موو لایه‌كیش بزانێت مامۆستایانی ئایینی بێ كه‌س نینه‌و، یه‌كێتی زانایان به هه‌موو توانای خۆی له پشتیانه‌وه‌یه.
br />
لێره‌شه‌وه جارێكی دیكه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بگرنه به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری ئه‌م رووداوه‌و به سزای خۆی بگات.
|