رۆژی 12/2/2012 له‌شاری به‌غداد و له‌كۆلیژی (ئیمام ئه‌عزه‌م) له هۆڵی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لكوبه‌یسی گفتۆگوی نامه‌ی دكتۆرای ماموستا ئه‌حمد شافعی ئه‌ندامی باڵای فه‌توای كوردستان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌بواری ته‌فسیردا له‌ژیَر ناونیشانی (منقول التفاسیر لیوسف الاصم دراسه وتحقیق) گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
لیژنه‌ی گفتوگۆكه پێك هاتبوو له( ا.د.مشعان سعود عبد- سه‌رۆكی لیژنه، ا.د. عادل محمد عبدالرحمن -ئه‌ندام، ا. م. د. احمد محمد فروح - ئه‌ندام ، ا.م.د. صالح حیدر - ئه‌ندام، ا.م.د. عادل محمود - ئه‌ندام، ا.د. خلیل ابراهیم حمودی- سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندام)، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل لێكوڵینه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوی قه‌بوڵكراو پله‌ی نایابی پیَبه‌خشرا.
له‌و باره‌وه به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین بتوانێت له داهاتوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌تر پێشكه‌ش به موسڵمانانی كوردستان بكات، كه خۆشبه‌ختانه مامۆستا له بواری كاری فه‌توا‌و، له ئه‌رك‌و كاری خۆی له یه‌كێتی زانایان كه‌سێكی چالاك‌و كارزانه. |