یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مامۆستا مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی: ئه‌و ئافره‌ته‌ی سكاڵای له‌سه‌ر من تۆمار كردووه‌ نایناسم‌و یه‌كه‌مین جاریش بوو بیبینم
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/02/2012 : 14:28:21
قه‌باره‌ی فۆنت
سایتی زانایان:

رۆژی (12/2/2012) له‌ ئه‌نجامی كۆنفرانسێكی هاوبه‌شی نێوان زانایانی ئایینی‌و چالاكوانانی ئافره‌تان له‌ هۆڵی چوارچرا له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایان‌و رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت ساز كرابوو، كۆنفرانسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی پێ‌ هات.

به‌ڵام له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێكی لێژنه‌كان، چه‌ند خاڵێك هه‌بوون، مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر خوڕاسانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی قادر بله‌ له‌ هه‌ولێر تێبینی له‌سه‌ر خاڵه‌كان هه‌بوو، بۆیه‌ گووتی: ئه‌و راپۆرته‌ زیاتر ژنانه‌ نووسراوه‌، پێویست بوو ره‌چاوی هه‌موو لایه‌ك بكرێت.

دیاره‌ ئه‌م قسه‌ ده‌بێته‌ جێگه‌ی نارازیبوونی ئافره‌تێكی ئاماده‌بوو، بۆیه‌ به‌ پێی قسه‌كانی مامۆستا شێخ مه‌زهه‌ر خوراسانی: ئافره‌ته‌كه‌ یه‌كسه‌ر به‌ره‌و رووی ئه‌و هاتووه‌‌و به‌ تووندی قسه‌ی كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند، كه‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر مامۆستای ناوبراو تۆمار كردووه‌، مامۆستا مه‌زهه‌ر له‌ سه‌ردانێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ناناسێت‌و یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ببینێت‌و، قه‌تیش ناوم نه‌بیستووه‌، وه‌ ره‌خنه‌كه‌ی منیش شتێكی ئاسایی بوو، كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌م كرد، كه‌ راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌، نه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌م كردبێت، ئه‌و ئافره‌ته‌ هاته‌ رووم‌و، نارازی بوو له‌ قسه‌كانم.

هه‌روه‌ها شێخ مه‌زهه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: له‌ كاتی گفتوگۆ‌و حیواردا هه‌موو شتێك روو ده‌دات، پێم سه‌یره‌ مرۆزڤ نه‌توانێت له‌و كاتانه‌دا خۆی بگرێت، بۆیه‌ من دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌، من ئه‌م ئافره‌ته‌م نه ناسیوه‌، نه‌ دیومه‌، نه‌ ناوم زانیوه‌، نه‌ قسه‌كانیشم به‌ رووی ئه‌ودا بووه‌. ئه‌ویش چۆن بۆ خۆی لێك ده‌داته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤێك ئازاده‌.

هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌زهه‌ر بۆ سایتی زانایان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و له‌ هیچ وشه‌یه‌ك مه‌به‌ستی ته‌شهیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ئه‌و بڕوای به‌ ته‌شهیر نییه‌، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی له‌وه‌ گه‌وره‌ترن ته‌شهیر به‌ هیچ كه‌سێك بكه‌ن.



هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بڕوامان به‌ حیوار‌و گفتوگۆ نه‌بێت‌و، هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ بتوانین به‌ هه‌ماهه‌نگی چالاكوانانی ئافره‌تان‌و مامۆستایانی ئایینی كێشه‌‌و گرفته‌كانی ئافره‌تی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ده‌چووین به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ بكه‌ین؟!، بێگومان ئێمه‌ رێزی ئافره‌تمان ده‌وێت، پشتیوانی كێشه‌كانی ئافره‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت به‌ هه‌موو مافه‌كانی بگات، ئه‌وه‌ش له‌ ئیسلامه‌وه‌ فێربووین‌و، ئیسلام فێری كردووین رێز له‌ ئافره‌ت بگرین‌و مافه‌كانی بده‌ین، هه‌ر بۆیه‌ به‌بێ‌ هیچ دوو دڵییه‌ك به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌مان كرد‌و، ئێستاش هه‌ر شتێك بزانین ئامانجی دروستی خزمه‌تی ئافره‌ت بێت، ئاماده‌ین بچین، چونكه‌ ئێمه‌ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت به‌ ئه‌ركی سه‌رشانمان ده‌زانین.