دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 10/3/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری كرد له سیمینارێكی كراوه كه بۆ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی ئاینیرێكخرابوو له هۆڵی كتێبخانه‌گشتی یه‌كانی گه‌رمیان
ئه‌و سیمیناره كه كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان رێكی خستبوو ئامانج لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك بوو له چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی مێینه ، تیایدا به‌كراوه‌یی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆی ده‌رباره‌كراو مامۆستایانی ئاینیش به‌راشكوانه رای خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربری و سه‌رنج و تێبینی و بۆچونه‌كانی خۆیان خسته روو . |