راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری سۆران له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و كرمانج عزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران و عبدالواحد گوانی قائیمقامی قه‌زای چۆمان و د. عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاخه‌وان مه‌لا حه‌سه‌ن جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنه‌رانی لایه‌نه ئیداری و سیاسی و له‌شكری و به‌پرسی لقی سۆرانی یه‌كێی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و جه‌ماوه‌رێكی زۆر مزگه‌وتێك له گوندی گوانی سنوری ناحیه‌ی دیانا كرایه‌وه، مزگه‌وته‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 1000م به شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروست كراوه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایته‌ێك له قورئانی پیرۆزله چه‌ند وته‌یه‌كی جیادا باس له پێگه‌ی مزگه‌وت كرا له بواری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیری، هه‌روه‌ك باس له یادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌روبه‌ری كرایه‌وه و هه‌ڵوه‌سته له هه‌مبه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین كرایه‌وه.
دوای خواردنی نوقڵ و شیرینی به‌و بۆنه‌یه‌وه، به چندین سروود و ستایشی ئایینی كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هێندرا. |