وه‌رگێڕانی: فهمی شێخانی
ماهیر زه‌ین...یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده دیار‌و به‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆی دونیای میوزیك و گۆرانی جیهانی‌و، ناوی ته‌واوی (ماهیر موسته‌فا زه‌ین)ه ناسراوه به (ماهیر زه‌ین ) له16ی شه‌شی 1981له لوبنان له‌دایك بووه، گۆرانی بێژ‌و ئاوازدانه‌ره‌كی به‌توانایه، له‌ساڵی 2009ه‌وه ماهیر توانی له‌سه‌ر قاچه‌كانی خۆی بوه‌ستێ و به‌هۆی ده‌نگه خواكرده به‌جۆشه‌كه‌ی خۆی به‌جیهان ناساند‌و ستایلێكی هونه‌ری نوێ ی خسته‌گه‌ڕ و ناسرا له ته‌واوی جیهان.
هۆكاری خولیای ماهیر بۆ هونه‌ر به‌تایبه‌تیش هونه‌ری گۆانی ومۆسیقا سه‌ره‌تا بۆ باوكی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه باوكی ماهیر له ته‌رابلوس له لوبنان گۆرانی ده‌وت و ناسراوبوو.
یه‌كێ له گۆرانیه‌كانی ماهیر له یوتیوب توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێ‌و له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له‌یانزه ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه
له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیه‌وه خێزانی ماهیر چونه‌ته وڵاتی سوید‌و، ماهیر له ته‌مه‌نی 10ساڵیه‌وه خولیای چه‌ند ئاله‌تێكی موسیقی بوو شاره‌زای ژه‌نینیان بوو، قۆناغه‌كانی خوێندنیشی له سوید بڕیوه وه‌توانی به‌كالیۆرۆس له ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی به‌ده‌ست بهێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ماهیر هه‌میشه هاوڕێ ی موسیقاو گۆرانی بووه.
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌وڵاتی سوید ڕووی له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌بواری مۆسیقادا، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری سویدی (ڕێد وان: red one ) له بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین پارچه مۆسیقا بۆ چه‌ندین كلیپی گۆرانی بێ‌ژان توانی سه‌ركه‌وتوانه به‌هره‌كانی وه‌ده‌ربكه‌ون‌و چه‌ندین كاری پڕۆفیشنه‌ڵ‌و ئاست به‌رزیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند، وه‌كو كاركردنیان بۆ هونه‌رمه‌ند( Kat Deluna )، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند عبد الرحمن عه‌ونی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وكارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا له‌ناو ئه‌ندێشه‌ی ماهیردا شتێك هه‌بوو كه‌هه‌میشه به‌ماهیری ده‌وت كه تۆ تائێستا خۆت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و ڕێگاكه‌ت ڕۆشن نی یه!!!!! ، بۆیه ماهیر دوای مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك
له‌نیۆرك گه‌ڕاوه‌وه وڵاتی سوید وێڵی شتێكی ون بوو ببوو.
قۆناغی خۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌كانی:
هونه‌رمه‌ند ماهیر زه‌ین دوای مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له نیۆیۆرك گه‌ڕاوه‌وه سوید، سه‌ره‌تاش له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌نجی موسوڵمان ده‌ستی كرد به چالاكی له ستۆكهۆڵم و ده‌ستی به‌چالاكی یه هونه‌ری و ئیمانی یه‌كانی كرده‌وه‌و هه‌میشه ئاماده‌ی نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كانیش ده‌بوو له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، ئه‌مه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له نیۆیۆرك ده‌توانین بڵێین یه‌كه‌م قۆناغ و ده‌روازه بوو كه‌ماهیر ڕێگای ڕاست و حه‌قی دۆزیه‌وه‌و بوه گه‌نجێكی پابه‌ند به‌ئایین و گۆِڕانكاری به‌سه‌ردا هات و ئیمان و بۆخوا سوڵحان له هونه‌رو جوڵه‌و هه‌ڵس وكه‌وتی به‌جوانی له‌ماهیرد به‌دی ده‌كرا.
ده‌مانه‌وێت بچینه ناوناخی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه حه‌زیان له ئاواز‌و مۆسیقای نوێیه
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ زۆربوون و سه‌رهه‌لًدانی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژی به توانا به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زیاتر گۆرانیه‌كانیان ئاوێزانی ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای له‌سه‌ربێت) بێت و تراكه‌كانییان له زۆربووندان و له‌وبواره كارده‌كه‌ن. ئینجا ماهیر به بڕوا به‌خۆبونێكی زۆره‌وه چوه مه‌یدانه‌كه‌و چه‌ندین گۆرانی و كلیپی تۆماركرد‌و سه‌ركه‌وتنی له‌وبواره به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ماهیر ئه‌گه‌رچی له‌وڵاتێكی بیانی گه‌وره بووه، به‌ڵام زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی له‌نێوان ئاواز‌و سه‌دای كۆن و نوێ تێكه‌ڵاوه و هه‌وڵیدا وه شتێكی نایاب به‌گوێگره‌كه‌ی بدات .
له‌یه‌كێ له‌وته‌كانی ماهیر زه‌ین ده‌ڵێ: ئێمه ده‌مانه‌وێت بچینه ناوناخی ئه‌وگه‌نجانه‌ی كه حه‌زیان له ئاواز‌و مۆسیقای نوێ یه به شێوازێك به‌رهه‌مه‌كانمان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هونه‌ری مۆسیقای ڕابردوو مۆسیقای ئێستا، هه‌روه‌ها پێویسته هونه‌ری هه‌رهونه‌رمه‌ندێك (هادف: ئامانجدار) بێ، هه‌ر گۆرانیه‌ك پێویسته په‌یامێكی گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتبێ بۆ ئه‌وه‌ی به گوێگرانی بگه‌یه‌نێ‌و، ئامانجی خۆی بپێكێ و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار‌و هه‌ڵس وكه‌وتی گوێگر هه‌بێ، ناوبراو سه‌رهه‌ڵدان و له دایك بوونی چه‌ندین كه‌ڵه هونه‌رمه‌ند له‌وبواره به‌شتێكی ئیجابی داده‌نێ..... به‌م جۆره ماهیر توانی له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا چه‌ندین گۆرانی جوان تۆماربكات و شاكاریكی جوانی له‌ناو ئه‌ندێشه‌ی گوێگرانی بنوێنێ.
پێویسته گۆرانی وتن ئامانجدار بێ‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی گوێگر هه‌بێ
گۆرانی(ئینشائه‌لڵا) ی ماهیر له یوتیوب توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێ و له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له‌یانزه ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هاوڕێیانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك خه‌ریكه بگاته (4 ملیۆن) هاوڕێ ، له ساڵی 2009 كلیپێكی به‌ناوی Thank You Allah به‌رهه‌م هێنا كه زۆر كاریگه‌ربوو له‌سه‌رهه‌ركه‌سێك كه‌به‌دڵه‌وه گوێ له‌م گۆرانیه ده‌گرێ.
ئه‌مه‌ش ناوی چه‌ند كلیپ و گۆرانیه‌كانی ماهیر زه‌ینن.....(( Alayka- Allah Allah Kiya Karo - Always Be There- Ya Nabi _ ریمیكس - Baraka Allah Lakuma - The Chosen One-Awaken- Hold My Hand - For The Rest Of My Life tefahits - Ya Nabi Salam Alayka- Ya Nabi - Arabic Version - Thank You Allah - Acoustic Version-Palestine Will Be Free-Subhana Allah Ft Mesut Kurtis - Open Your Eyes – Inshallah چه‌ندین گۆرانی تر ...)) هه‌روه‌ها گۆرانی دوێتی له‌گه‌ڵ مه‌سعودكریتس به‌ناوی Subhana Allah تۆماركردووه، وه‌ئێستا هونه‌رمه‌ند ماهیر زه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری ئیسلامی Awakening Records كارده‌كات.
ماهیر ئه‌گه‌رچی له‌وڵاتێكی بیانی گه‌وره بووه، به‌ڵام زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی له‌نێوان ئاواز‌و سه‌دای كۆن و نوێ تێكه‌ڵاوه
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم هونه‌رمه‌ند ماهیر زه‌ین ئه‌گه‌رچی پێشتر زۆرvvكاری له بواری هونه‌ری كردبوو، به‌ڵام كه‌س نه‌ی ده‌ناسی !!! دوای خۆ یه‌كلاكردنه‌وه بۆخواو، گۆرانی وتن له‌وبواره‌و خزمه‌ت كردن به‌خواو خه‌ڵك و ئه‌وئوممه‌ته، خوای گه‌وره ناوبانگ و ڕێز‌و حورمه‌تی به ماهیر به‌خشی كه ته‌نهاش ئه‌و هونه‌روئه‌وكارانه سه‌رده‌كه‌وێ و به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێ كه په‌یامێكی گه وره و ڕاست و بێ خه‌وشیان له‌خۆگرتبێ .
(سه‌رچاوه ئه‌نته‌رنێت) fahmiyusf198@yahoo.com
|