ئا: مه‌لا تی‌ب زیاره‌تی
حاجی (صلاح شێخانی) له گه‌راجی راستی، بۆ مه‌وادی بینا سازی له شاری هه‌ولێر كرێكاری ده‌كات، له پاڵ ئه‌م كرێكاریه‌ش، به‌خۆڕایی گۆڕ بۆ مردوان هه‌ڵده‌كه‌نێت، ناوبراو له‌باری كاره‌كه‌ی ده‌ڵێت 15 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م‌و زۆریش دڵ خۆشم به‌م كاره، حاجی صلاح كه‌سێكی ناسراوه‌و تا بڵێی كه‌سێكی خۆشه‌ویسته له ناو خه‌ڵك به هۆی كاره‌كه‌ی ده‌ی گووت: كاتێك ده‌چمه شوێنێك پێم ده‌ڵێن ئه‌مرۆ كێت شاردوته‌وه كه‌سانی تر هه‌ن كه‌ده‌م بینن ده‌ڵێن كه تۆ ده‌بینین هه‌موو كات مردنمان به بیر دێته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر له كاتی شاردنه‌وه‌ی مردوێك ئاماده نه‌بم خه‌ڵك لێم ده‌پرسن بۆ چی دیار نیه خه‌ڵك ئه‌وه‌نده دوعام بۆ ده‌كات تا ده‌مرم له چاكه‌یان ده‌رناچم كه لێشی ده‌پرسی چۆن بوو كارێكی ئاوات به‌بیر داهات؟ ده‌ڵێت: مرۆڤ هه‌ر یه‌كه‌و خولیا‌و ئاواتێكی هه‌یه، منیش هه‌موو هیوایه‌تم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره بكه‌م، هه‌ر له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا حاجی صلاح به‌شێكی زۆری كه‌ره‌سته‌و شت‌و مه‌كه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕ هه‌ڵكه‌ندن، له نێو ماڵه‌كه‌ی داناوه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته‌و پێداویستیانه‌ش كه له ماڵه‌وه دایناون، هیچی به پاره‌ی خۆی نه‌كڕیوه، به‌ڵكوو خودا پێداوان‌و خێر خوازان ئه‌م شتانه‌یان بۆ كڕیوه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: كه كه‌سێك ده‌مرێت به ئۆتمبێلێك دێنه دوام، ئه‌وكات شتوو مه‌كه‌كان بار ده‌كه‌ین‌و له گۆرستانه‌كه دای ده‌به‌زێنین جگه له‌مه‌ش براده‌ری تریشم هه‌نه ئه‌گه‌ر پێویست بكات به دوای ئه‌وانیش ده‌نێرم دێن به‌یه‌كه‌وه گۆڕه‌كه لێده‌ده‌ین، پێداویستی ته‌واویشم ئاماده‌یه وه‌كوو ئه‌وه‌ی تاریك بێت رۆناكی باشمان هه‌یه، یان ئه‌گه‌ر باران بیت خیوه‌تمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر شوێنی گۆڕه‌كه ره‌ق بیت كۆمپلێسه‌رم هه‌یه، بۆیه چ پێویست بكات ئه‌وی له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م.
حاجی صلاح به پێكه‌نینه‌وه ده‌ی گووت: كاتێك دێنه دوام زۆر گه‌رمن نازانم له‌گه‌ڵ چ سیاره‌ك سه‌ركه‌وم، ئه‌وه‌نده به خزمه‌تم، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه، زۆر جاران جێم ده‌هێڵن، چه‌ندین جار ئه‌شیای خۆم هه‌ڵگرتوه‌و به‌ته‌كسی گه‌ڕاومه‌ته‌وه ماڵه‌وه، حاجی صلاح ته‌مه‌نی (42) ساڵه‌و نه‌خوێنده‌واره، له قوتابخانه نه‌ی خوێندوه خێزان داره‌و خاوه‌نی یه‌ك كچه‌و هیچ منداڵی تری نیه، هه‌مووی مردوونه بۆیه ئه‌و كچه‌ی یه‌كجار خۆش ده‌وێت‌و هه‌روه‌ك ده‌ی گووت: چوار ساڵه ئه‌م كچه‌م به‌شووداوه، ده‌بی هه‌موو رۆژێك بیبینم، ئه‌گه‌رنا سه‌برمان نایێت. له باره‌ی هاوكاری خێزانه‌كه‌ی له‌و كاره‌یدا ده‌ڵێت: له دوای گه‌راِنه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی من هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م خێزانه‌كه‌م لیباسه‌كانم بۆ ده‌شوات‌و دوعای به‌خێرم بۆ ده‌كات، هه‌ر بۆیه له نزیكه‌وه خێزانه‌كه‌یمان دواندوو زۆر دڵ خۆش بوو به‌ڵام دوو داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو:
یه‌كه‌م: ده‌ڵێت نابێت شه‌وان بچیته سه‌ر قه‌بران، چونكه من به‌ته‌نیام.
دووه‌م: به‌هۆی نه‌بوونی منداڵ ژنم به‌سه‌ر نه‌هێنێت، هه‌ر بۆیه له رێی گۆڤاره‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌رێز داوا له هه‌موو موسڵمانان ده‌كه‌م دوعامان بۆ بكه‌ن خودای گه‌وره منداڵی صالحمان پێببه‌خشێت، بۆیه ئه‌و داوایه‌مان گه‌یانده حاجی صلاح ئه‌ویش به پێكه‌نینه‌وه گوتی: سه‌باره‌ت به شه‌وانه بۆ سه‌رقه‌بران بریارم داوه چیتر شه‌وان نه‌چم بۆیه حه‌زم لێیه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌ك مرد به‌ڕۆژ بمریت، تاكوو بتوانم ئه‌م خێره‌م له ده‌ست نه‌چیت، سه‌باره‌ت به‌داوای دووه‌میش كه ئایا ژنێكی تر ده‌هێنم خودا كه‌ریمه..
سه‌باره‌ت به‌و ماوه‌ش كه بتوانێت گۆرێك هه‌ڵبكه‌نێت گووتی: هه‌ر گۆریَِك ماوه‌كه‌ی له 5 كاتژمێر بۆ 6 كاتژمێر ده‌توانم گۆرێك هه‌ڵبكه‌نكم، جگه له‌مه‌ش پێویستم به دوو سێ نه‌فه‌ری تره، یه‌كیان هاوكارم بیت‌و ئه‌وانی تریش خۆڵه‌كه ده‌ر بده‌ن، حاجی صلاح وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات گۆڕ هه‌ڵكه‌ندن جێگای رق لێبوونه‌وه‌ی تێدا نیه ئه‌و كه‌سه‌ی من گۆڕی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نم ئه‌گه‌ر پێشوتر نێوانیشمان نه‌بێت، یان له‌گه‌ڵ كه‌سوو كاره‌كه‌ی ناخۆشیشم هه‌بێت ئه‌وه هه‌رگیز نابێته رێگر كه بڵێم گۆڕی بۆ هه‌ڵناكه‌نم حاجی صلاح زۆر جار ڕێكه‌وتی ئه‌وه‌ی كردووه كه گۆڕی هه‌ڵكه‌ندووه گۆڕی كه‌سێكی تر بووه‌و نه‌یان زانیووه، چونكه شوێنه‌واره‌كه‌ی بزر بووه به‌ڵام ده‌ڵێت: هه‌ر كه زانیمان شوێنه‌كه كاتی خۆی كه‌سێكی تری لێشاردراوه‌ته‌وه، یه‌كسه‌ر قه‌بره‌كه جێده‌هێلین، له شوێنێكی تر قه‌بره‌كه لێده‌ده‌ینه‌وه.
ناوبراو باسی ئه‌وه‌شی كرد كه خه‌ڵكانی تر وه‌كو ئه‌وان ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن، بۆیه ده‌ی گووت له‌كاتی گۆر هه‌ڵده‌كه‌نم حه‌زده‌كه‌م كه‌س قسان لێنه‌كات، زۆر جاران خه‌ڵكی ئێمه له‌سه‌ر قه‌بران قسه‌ی زۆر گه‌وره ده‌كات، به‌ڵام ئاماده نیه خاكه‌ناسه خۆڵێك ده‌ر بدات، به‌ڵكوو حه‌ز ده‌كات، وه‌كو ئه‌ندازیار قسه بكات، بۆیه زۆر جار ئه‌م كێشانه‌مان دێته پێش، سه‌باره‌ت به وه‌ش كه له مانگێ چه‌ند قه‌بر هه‌ڵده‌كه‌نی ئه‌و به‌رێزه گووتی: مانگ هه‌بووه زیاتر له 15 گۆڕم هه‌ڵكه‌ندووه له‌دوا په‌یامیدا حاجی صلاح ده‌ڵێ: ئه‌و كاره‌ی من ده‌یكه‌م كارێكی خه‌یره‌ی‌و ئینسانیه‌و پێویسته رێز له مردووه‌كانمان بگرین‌و هه‌میشه خۆمان به خه‌مخۆری گۆرستان بزانین، چونكه هه‌موومان ده‌گه‌ڕێنیه‌وه بۆ ئه‌وێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ش ده‌كات وه‌ها ئاسان نیه، به‌س ئه‌جره‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌و دڵنیاییه بۆ خزمانی مردووه‌كه.
هه‌روه‌ها داكاری ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت له گۆڕستانێك دای بمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی قه‌برستان به‌ته‌واوی بكات.
|