دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 12/3/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا كه‌ریم عبدالرحمن زه‌لكه‌یی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری صدیق و، مامۆستا مه‌لا وه‌هاب حسین پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی صڵاح ا‌لدین له قه‌زای كه‌لار، به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، سه‌ردانی حاجی دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو خانه‌واده‌ی حاجی دڵشاده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌تا به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، له وته‌یه‌كدا به خێرهاتنه‌وه‌ی كرد بۆ كوردستان و، هیوای خواست له كاری داهاتویدا به‌گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌وه كار بكات له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حاجی دڵشاد گه‌رمیانی به‌ناوی خۆی و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه سوپاسی شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان و، خۆشحاڵی خۆی به‌دیداریان ده‌ربڕی .
|