ڕاگه‌یاندنی لقی رانیه:
له به‌رواری 25/2/2012 له باره‌گای لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان‌و، به‌ڕێزان زانایان به‌رپرسی ناوچه‌کان، لقی رانیه‌ی زانایان کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند ئایه‌تیَک له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پیَکرد، دواتر به‌ڕێز به‌رپرسی لق ویَڕای به‌خیَرهێنان چه‌ند وته‌یه‌کی پیَشکه‌ش کرد، پاشان گفتوگۆ له‌رسه‌ر چه‌ند بابه‌تیَکی گرنگی تایبه‌ت به‌زانایانی ئایینی لقه‌كه کرا، وه‌ك: زیاتركردنی په‌یوه‌نده‌ۆ هه‌ماهه‌نگی‌و برایه‌تی نێوان زانایانی ئایینی‌و، جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ردانی كردنی ناوچه‌کان كرایه‌وه، بۆ ئاشنابوون به‌ته‌واوی ئه‌ندامان، هه‌روه‌ها هاوخه‌می بۆ وه‌فاتی دکتۆر( علی قه‌ندۆڵی ) که مامۆستای په‌یمانگه‌ی وتاربیژان بو به نه‌خۆشی وه‌فاتی کرد دوپاتكرایه‌وه‌و نزای خیرَیان بۆ له‌یه‌زدان خواست.
ئه‌مه‌و له کۆتاییدا راپۆرتی ناوچه‌کان خویَندرایه‌وه‌و، وه‌ڵام درانه‌وه‌و، چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی خرانه روو.
|