دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 11/3/2012 له‌هۆڵی كتێبخانه گشتی یه‌كانی گه‌رمیان، به ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و، جلال نوری قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و، نوێنه‌رانی حیزبی‌و حكومی، به‌سپۆنسه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان و، به سه‌رپه‌رشتی لقی كه‌لاری بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ له‌ژێر ناونیشانی (( گه‌رمیان رێكخراوه‌كانی له‌ژێر چه‌ترێك كۆده‌كاته‌وه )) یه‌كه‌مین كۆنفرانسی رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو .
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی وه‌كو نوێنه‌ری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداربوو، كاتژمێر 8:30 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێكرد و، له پاش تۆماركردنی ناوی به‌شداربوان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كان كاره‌كانی كۆنفرانس ده‌ستی پێكردو، چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكران ده‌رباره‌ی مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی كاری مه‌ده‌نی و ئاسته‌نگه‌كانی كاری مه‌ده‌نی و، چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ سه‌رخستی كۆنفرانسه‌كه خوێنرایه‌وه.
پاشان له‌دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك پرۆگرامی كۆنفرانس خوێندرایه‌وه و، به‌ڵێننامه‌ی ئاكار ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆنفرانس كرا‌و، له‌گه‌ڵ یاسای كاری رێكخراوه‌یی و، دواتر بابه‌تێك له‌باره‌ی شێوازی كاری ناتوندوتیژی له كاری رێكخراوه‌یی و، شێوازی كاری ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌شكرا، له‌كۆتایشدا به‌چه‌ند راسپارده‌و به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی به‌كاره‌كانی كۆنفرانس هات.
|