ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 1/3/2012 له باره‌گای لق‌و، به ئاماده‌بو‌ونی به‌ڕێزان زانایانان لێپرسرا‌و و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی‌و فرا‌وانی مانگانه‌ی لق ئه‌نجامدرا‌و، سه‌ره‌تای كۆبو‌ونه‌وه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، پاشان به‌ڕێز لێپرسرا‌وی تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند خاڵ‌و باس‌و رووداوی گشتی، وه‌ك باسكردنی بار‌ودۆخی ئێستای جیهان و عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشكه‌وتنی زانستی‌و ئاستی زانستی مامۆستایانی ئایینی كرد‌و، بوڕێز لێپرسرا‌وی لق له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گرنگه زانایانی ئایینی شاره‌زاتربن له كۆمپیوته‌ر‌و ئینته‌رنێت و تێكڕای ته‌كنه‌لۆژیا پێویستییه‌كانی سه‌رده‌م، به تایبه‌ت له بواری ڕاگه‌یاندندا .
دواتر به‌ڕێزیان باسی له پرۆژه‌یه‌كی هه‌ر د‌و‌و ڕێكخرا‌وی (ئۆكسفام) و (ئاسوده) كرد، كه تایبه‌ته به هۆشیاری ئافره‌تانی سنوره‌كه، پاشان دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ڕێكخرا‌وه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێزیان ڕ‌ونكرایه‌وه‌و، بڕیاردرا كه یه‌كێتی زانایانیش به‌شدار بێت له‌و ده‌سته‌یه .
له كۆتاییشدا بڕیار درا به‌هاره گه‌شتێك بۆ زانایان ساز بكرێت‌و،ئاماده‌بوانیش به چه‌ند سه‌رنج و پێشنیارێك كۆبو‌ونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرد .
|