ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/3/2012 شاندێكی باڵای كونسڵخانه‌ی كۆماری ئێران له هه‌ولێر، كه پێكهاتبو له به‌ڕێز ئاغای ره‌مه‌زانی به‌رپرسی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی له كونسڵخانه‌ی ناوبراو و، شاندێكی یاوه‌ری، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به یاداشته‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه ئاراسته‌ی كونسڵخانه‌ی ئێرانی كردبوو، ده‌رباره‌ی به‌كارهێنان‌و بێڕێزی نواندن به لاپه‌ڕه‌كانی قوڕئانی پیرۆز بۆ داپۆشینی كاڵا‌و میوه ئێرانیه‌كان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، به‌ڕێز ئاغای ره‌مه‌زانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌م كاره به ئه‌نقه‌ست‌و به مه‌به‌ست ئه‌نجام نه‌دراوه‌و، گوتی: كونسڵخانه‌ی ئێران له‌م حاڵه‌ته نیگه‌رانه‌و، به‌ڵێنی دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره ناشیاوه ده‌ده‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به‌رپرسی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی كونسڵخانه‌ی ئێران گوتی: داوای لێبوردن ده‌كه‌ین‌و، ته‌واوی هه‌وڵ‌و هه‌موو رێكاره‌كان له ده‌روازه‌كان به‌كارده‌هێنین بۆ رێگریكردن له‌م حاڵه‌ته.
شایانی باسه: هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
|