ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/3/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به یاوه‌ری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به مه‌به‌ستی به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی به‌رده‌وام‌و، باسكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی‌و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن، پێداگری له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی‌و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرا.
|