سه‌یفه‌دین خالد لاسه‌یی/ئه‌وقافی شه‌قلاوه
حاجی سه‌رباز ئه‌حمه‌د شێخۆ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی شه‌قلاوه به یاوه‌ری شاندێك له فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وقاف سه‌ردانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد له لایه‌ن به‌رپرسی لق و كارگێران و ئه‌ندامانی لق پێشوازی كران مه‌لا ته‌حسین به‌رپرسی لق به‌ناوی لقی شه‌قلاوه و زانایانی ئایینی سوپاسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ی كرد كه‌وا هاوكاریان بوونه له‌كارو چالاكیه‌كانیاندا و هه‌رده‌م پالپشتی یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی بوونه و هیواشی خواست ئه‌م په‌وه‌ندیه به‌رده‌وامی هه‌بێت و باشتر بكرێت
دواتر حاجی سرباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف له‌چه‌ند ووته‌یه‌ك دا ئاماژه‌ی به رۆلی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌شگتی و یه‌كیـَتی زانایان به‌تایبه‌تی كرد له‌مه‌ر دروست بوونی ئه‌م برایه‌تی و ته‌بایی یه‌ی كه‌وا ئه‌مرۆ له‌كوردستان دا دروست بووه پالپشتی خۆشی بۆ مامۆستایانی ئایینی و مزگه‌وته‌كان دووپات كرده‌وه و هیوای خواست پالپشتی بكه‌ن له كاره‌كانی دا وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوو هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوونه له‌كۆتای دانیشتنه‌كه‌دا باس له كاروباری مزگه‌وته‌كان كرا به‌تایه‌بت ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی پێش نوێژ و وتارخوێنیان نیه لای خۆیه به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقاف رایگه‌یاند به‌هاوكاری به‌شی پشكنینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توانیویانه وتارخوێن بۆ ئه‌و مزگه‌وتانه دابین بكه‌ن كه‌وا له وه‌رزی به‌هار تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و ده‌كه‌ونه ناوچه گه‌شتیاریه‌كان خه‌لكانێكی زۆر روویان تێده‌كه‌ن |