دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت‌و گوزاری سلێمانی هه‌ڵستا به داخستنی شوێنه‌كانی سه‌ماكردن له سلێمانی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌ی به‌رز وه‌سفی ده‌كات‌و، ئه‌م كاره به هه‌نگاوێكی گه‌وره وه‌سف ده‌كات.
مه‌لا عه‌بدوڵا هلا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: ده‌ستخۆشییه‌كی زۆر گه‌رم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت‌و كوزرای سلێمانی ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر داخستنی شوێ،ه‌كانی سه‌ماكردنی ئافره‌تان، چونكه به‌ڕاستی ئه‌و كاره وێڕای ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، له هه‌مان كاتدا گه‌وره‌ترین سوكایه‌تیكردن بوو به ئافره‌تان، چونكه ئه‌وه رێدان بوو به‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌تان مامه‌ڵه‌ی پێبكرێت‌و، كه‌سانێك دوور له هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ت ده‌چوون شه‌وانی خۆیان پێ ده‌بردنه سه‌ر.
|