راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه
سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 7/3/2012 شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا عوسمان كارگێڕی لق و، مامۆستا مه‌لا سلێمان به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی قائیمقامی نوێی شه‌قڵاوه به‌ڕێز (رزگار حسن ناصر) یان كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك قائیمقام‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنه‌كه وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی به‌ڕێزیان، باس له گرنگی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوی یه‌كێتی زانایان و دام و ده‌زگا حكومی‌و مه‌ده‌نیه‌كان كرا‌و، هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان له‌م رووه‌وه به به‌رچاو پێناسه كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی چوارشه‌مه ریكه‌وتی 832012 شاندێكی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا سلیمان و، مامۆستا مه‌لا مقصود سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی (ده‌زگای ئه‌یلول)یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕیز كاك (قادر قادر) پێشوازیان به گه‌رمی پێشوازیان لیكرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا باسی گرنگی ده‌زگای ئه‌یلول، پێویستی خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كرا، هه‌روه‌ها باسی رۆلی گرنگی زانایان كرا .
هه‌ر له درێژه‌ی چاڵاكیه‌كانیدا، رۆژی هه‌ینی كاتژمێر (10)ی سه‌رله به‌یانی رێكه‌وتی 9-3-2012 شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا صابر و، مامۆستا مه‌لا زوبێر كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا سلیمان به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه، به‌شداریان كرد له رێوڕه‌سمی یادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و، ئازادكردنی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌و ده‌وروبه‌ری، له 931991 كه ده‌روازه‌یه‌كی زۆر گرنگ بوو بۆ رزگاركردنی شاری هه‌ولێری پایته‌خت.
شایه‌نی باسه یادكردنه‌وه‌كه له نێو سه‌نته‌ری بازاری شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان‌و، جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌نجامدرا .
له لایه‌كی دیكه‌و، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دوشه‌مه ریكه‌وتی 12-3-2012 له باره‌گای لق، به‌رپرس و كارگێڕانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازیان كرد له به‌ڕێز كاك حاجی سه‌رباز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌و شاندێكی یاوه‌ری، له دانیشتنێكدا وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه كرا، له ئاست ئه‌و رۆڵه‌ی كه هه‌یبووه له دامه‌زراندنی به‌شێكی به‌رچاو له پێشنوێژ و وتاربێژانی سنوره‌كه، پاشان باس له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لقی شه‌قڵاوه‌ی زانایان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی ناوبراو كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام كرایه‌وه‌و، بڕیاردرا كه ئه‌م دیدار و كۆبونه‌وانه زۆرتربن به مه‌به‌ستی ئاگاداربون له هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گونجاو .