یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
پارێزگاری سلێمانی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا فرۆشتنی مه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2010 : 13:05:43
قه‌باره‌ی فۆنت
هاورِێ باوه‌یس/ سلێمانی: پێشهاتنی مانگی ره‌مه‌زان، پارێزگاری سلێمانی رێنماییه‌كانی خۆی بلاَوده‌كاته‌وه‌ و هۆشیاریشدایه‌ سه‌رپێچیكاران كه‌ دووكان و یانه‌كانیان داده‌خرێن.

به‌هرۆز محه‌مه‌د پارێزگاری سلێمانی نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ر و قایمقامه‌كانی سنوره‌كه‌ی كردووه‌ و داواده‌كات له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا په‌یوه‌ستبن به‌رێنماییه‌كانه‌وه‌.

به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ تا كۆتایی فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی مه‌ی قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م یانه‌ و میوانخانه‌كاندا.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه‌ جگه‌ له‌فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

پاشان پارێزگاری سلێمانی داواشده‌كات ئه‌و چێشتخانه‌ و كافتریایانه‌ی كه‌ده‌كرێنه‌وه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌ی داپۆشراوبێت و نابێت ئاشكرابێت.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پۆلیس و ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی ورد چاودێری ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكاران سزاده‌درێن به‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی پێداده‌خرێت.

لیژنه‌یه‌كیش له‌ ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و پۆلیس و ئاسایش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێك هاتووه‌.

له‌ ماڵپه‌ڕی (په‌یامنێر) وه‌رگیراوه‌.