یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
یەكێتی زانایان خولێكی دیكەی زانستی ئیسلامی لە ئەزهەر دەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2012 : 11:46:08
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئەوەی ساڵی 2009 یەكەم خولی زانستی ئیسلامی لە ئەزهەر بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان كرایەوە، ساڵی رابردوو یەكێتی زانایان هەماهەنگی زیاتری لەگەڵ ئەزهەر كرد‌و، دووەم خولی بۆ زیاتر لە (30) مامۆستای ئایینی ساز كرد، وا بڕیارە ئەمجارە خولی سێیەم دەست پێ بكات.

لەو بارەوە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: سوپاس بۆ خوا لە خولی رابردوو ئەو ژمارە مامۆستایەی بەشدارییان تێدا كردبوو، زۆر بەهرەمەند‌و سوودبەخش بوون لە رووی زانستی‌و مەعریفییەوە، كە هەمیشە خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕی، بۆیە بە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وا بڕیارە لەم مانگە خولی سێیەم دەست پێ بكات، كە بە هەماهەنگی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان‌و ئەزهەرە، ئەمشەوی هەینی (2/3-11-2012) مامۆستایانی ئایینی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو قاهیرە بەڕێدەكەون.

سەبارەت بە ژمارەی مامۆستایانیش سەرۆكی زانایان گووتی: لەم خولەدا (30) مامۆستای ئایینی پشكداری كردووە، هەمووشیان لە رێگەی لقەكانی یەكێتی زانایانەوە دەستنیشان كراون، چونكە ئێمە (16) لقمان هەیە‌و، بەپێی پێویستی‌و فراوانی ئەوان كەسەكان دەستنیشان دەكەن، دیارە خۆشبەختانە زۆر سوودمەند دەبن لە زانستەكان، چونكە لەوێ‌ وێڕای گەشتكردن‌و ئاشنابوون بە گەل‌و نەتەوە‌و وڵاتێكی دیكە، لە هەمان كاتدا لەسەردەستی چەندان كەسی شارەزا لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بۆ ئەم ماوەیە خەریكی خوێندنی بابەتە گرنگەكانی ئایینی ئیسلام دەبن، بەتایبەتی كۆمەڵێك بابەتی زۆر نوێ‌ هەن، كە هێشتا لە كوردستان نەناسراون، وەك هونەری بەڕێوەبەردنی مزگەوت‌و، چەندان بابەتی فیقهی هاوچەرخ‌و، مافی گەلان لە روانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

لە روانگەی ناسینیشەوە، ئەم مامۆستایانە دەبنە نوێنەری كورد لەم وڵاتەدا، بۆ نموونە دوای ئەوەی دوو خولمان تێپەڕاندن، پسپۆڕان‌و شارەزایانی ئەزهەر شایەتی شارەزایی بۆ مەلای كورد دەدەن، لە رووی نەتەوەییشەوە، چەندان كەس هەبوو بە هەڵە لە كورد تێگەییشتووە، بەڵام دوای شیكردنەوە‌و قسەكردنی مامۆستایانمان بۆ كورد گریاون.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەزهەریش بۆ ئەم سمینارانە سەرۆكی یەكێتی زانایان پێیوایە: ئەزهەر یەكێكە لەم شوێنانەی، كە تاكو ئێستا هاوسەنگی خۆی راگرتووە‌و، نەكەوتۆتە ژێر كاریگەریی هیچ گرووپ‌و بیرێكی نامۆ بە جەوهەری ئیسلام، بەڵكو تا ئێستا دەستیان بە وەسەتیەت‌و مامناوەندی ئیسلامەوە گرتووە‌و، هەوڵدەدەن بۆ بڵاوكردنەوەی رۆحی لێبووردەیی‌و تەساموحی ئیسلامی، ئەوە سەرباری ئەوەی ئەزهەر لەسەر ئاستی جیهان بە ناوەندی سەرەكی سووننە دادەندرێت‌و، كەسانی بە توانا‌و شارەزای تێدانە‌و ئەوانەی وانە دەڵێنەوە لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی ناسراون.

لە كۆتایی قسەكانیدا سەرۆكی یەكێتی زانایان دەڵێت: سوپاسێكی گەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و كاك عیماد ئەحمەد جێگرەكەی دەكەین، كە هەموو ئەو كارانەمان بە پشتیوانی ئەوانە‌و، ئەگەر ئەوان پشتیوانمان نەبن ئەنجامدانی چەند خولێكی لەم جۆرە ئاسان نییە‌و، ئەوانیش هەموو جارێك پشتیوانیان كردووین بۆ ئەنجامدانی ئەم خولانە.

دواپەیامی سەرۆكی یەكێتی زانایان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەشدار بوو بوو، داوا دەكات، پێویستە ئەو مامۆستا بەڕێزانەمان لە ئاست متمانەی هەموو لایەك بن‌و، بتوانن شتێكی باش پێشەكەش بكەن‌و، شتێكی باشیش فێرببن‌و، بتوانن دوای گەڕانەوەیان لە ئاست گەورەیی سەفەرەكەیان بن، متمانەشمان زۆرە مامۆستایانمان لەم ئاستەدا دەبن.