یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین: ئاهه‌نگى به‌خشینى بڕوانامه‌ى زانستى به‌ سێ مامۆستاى ئایینى به‌ڕێوه‌ده‌چێ
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/05/2017 : 17:32:58
قه‌باره‌ی فۆنت

هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین: ئاهه‌نگى به‌خشینى بڕوانامه‌ى زانستى به‌ سێ مامۆستاى ئایینى به‌ڕێوه‌ده‌چێ


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/5/2017 له‌ مزگه‌وتى چوار خوله‌فا، له‌ هاوینه‌هه‌وارى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان و ژماره‌یه‌كى زۆرى زانایانى ئایینى و كه‌سا‌یه‌تى و به‌رپرسانى حیزبى و حكومى و هاونیشتیمانیان؛ ئاهه‌نگى به‌خشینى بڕوانامه‌ى زانستى -الاجازه‌ العلمیه‌- به‌ سێ مامۆستاى ئایینى به‌ ناوه‌كانى: مامۆستا مه‌لا دانا عبدالرحمن بێراوه‌یى و مامۆستا مه‌لا ئه‌رخه‌وان احمد گه‌لیاوه‌یى و مامۆستا مه‌لا ئیدریس مه‌لا كه‌مال شیره‌یى به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد، دواتر وته‌ى به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن مامۆستاى موجیز؛ مامۆستا مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ئاقووبانى پێشكه‌شكرا، پاشان و وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان سادق پێشكه‌شكرا.


هه‌ر له‌میانه‌ى ئاهه‌نگه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانى، به‌ناوى یه‌كێتى زانایانه‌وه‌ وتارێكى خوێنده‌وه‌، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانى موجازو به‌رزنرخاندنى هاتن و ئاماده‌بوونى زانایانى ئایینى و كه‌سه‌یاتیه‌كان بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌، باسى له‌ گه‌وره‌یى و فه‌زڵى زانستى ئایینى و هه‌وڵى فێربوون و فێركردن كردو، جه‌ختى له‌ پشتیوانى یه‌كێتى زانایانى ئایینى كرده‌وه‌ بۆ مامۆستایانى ئایینى و مانه‌وه‌ى حوجره‌و خوێندنى ئایینى به‌داب و ڕێوڕه‌سمێكى كورده‌واریانه‌ ناساند و پاراستنى ئه‌و نه‌ریت و ڕێوڕه‌سمانه‌شى به‌رزنرخاند.