یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌    *****    *****   حوکمی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانی کیونێت    *****    *****   سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ...    *****    *****   جارێكى تر عه‌قه‌ڵيه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت    *****    *****   گه‌رمیان: لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌    *****    *****   گه‌رمیان: ساڵیادى یه‌كێتى زانایان به‌رزو پیرۆز راگیرا   
به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/06/2017 : 23:50:58
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


شه‌وی (16/6/2017) که‌سێك به‌ نارنجۆك هێ‌ڕشی کرده‌ سه‌ر مزگه‌وتی به‌هه‌شت له‌ شاری سلێمانی و بووه‌ مایه‌ی پشێوی و برینداربوونی چه‌ند نوێژخوێنێك، ئێمه‌ وه‌کو یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ ترسنۆکانه‌و گێره‌شێوێنیانه‌ ده‌که‌ین و، پێمان وایه‌ وێڕای شێواندن و تێکدانی باری ئه‌من و ئاسایشی خه‌ڵك، هه‌وڵێکی جدیشه‌ بۆ شێواندنی باری ئاسایشی کوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ك سوکایه‌تیکردنێکی روون و به‌رچاوه‌ به‌ مزگه‌وت و مینبه‌رو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزو شه‌وانی قه‌در، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌وڵدانه‌ بۆ رێگرتن له‌ ئازادی خه‌ڵك له‌ کاری په‌رستش و عیباده‌تکردندا، هه‌روه‌ك ده‌ستدرێژیکردنێکی راسته‌وخۆشه‌ بۆ سه‌ر گیانی خه‌ڵکه‌که‌و، ده‌چێته‌ خانه‌ی ئیڕهابی جه‌سته‌یی و تیرۆری فیکری، بۆیه‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیییه‌کان به‌تایبه‌تی دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی شاری سلێمانی ده‌که‌ونه‌ ژێر به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین کات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و بدرێنه‌ دادگا، هه‌ر که‌م و کوڕییه‌ك ده‌بێته‌ مایه‌ی لاوازبوونی متمانه‌ی هاوڵاتیان له‌ ژیان و گیان و گوزه‌رانی خۆیان. بۆیه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ متمانه‌مان به‌ ئاسایشی کوردستان هه‌یه‌ تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و، رێگه‌ له‌ هه‌موو که‌لێنێك بگرن.


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


17/6/2017