یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سعودیە: سەرۆکی یەکێتی زانایان چاوی بە راوێژکاری سەرۆکی فەلەستین دەکەوێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/08/2017 : 11:32:18
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژى سێشەممە 2017/8/29 له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، به‌ڕێز د. عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێم؛ پێشوازیانكرد له‌ به‌ڕێز د. مه‌حمود صدقی ئه‌لهه‌بباش کەسایەتی دیاری فه‌له‌ستین و راوێژكاری كاروباری ئایینی و په‌یوه‌ندییه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین.


ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا بارودۆخی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌ج و پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خرانه‌ به‌رباس و له‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ وته‌يه‌كدا وێڕاى به‌خێرهێنان؛ ئاماژه‌یدا به‌ مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب به‌گشتی و فاكته‌ره‌ هاوبه‌شه‌كان و كێشه‌كانی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی داعش و پاكتاوكردنی درێژخایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ كێشه‌ی گه‌لی كورد كێشه‌ی هاوڵاتیبوونه‌ و به‌درێژایی مێژوو چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، بۆیه‌ شه‌راكه‌ت له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و كۆتاییه ‌و ریفراندۆم رێگه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ دوو دراوسێی باش و كورد به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆی بگات له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی کە ھەمووان مافیان پارێزراو بێت.


له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز ڕاوێژكارى سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستين؛ دڵخۆشى خۆى به‌ديدارو بينينى زانايان و شاندى كوردستان خسته‌ڕوو، گوتى: (مايه‌ى شانازيمه، كه‌‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی دانیشتووين) و رۆڵی كوردانی له‌ فه‌له‌ستین به‌رز نرخاندو گوتيشى:‌ (تا ئێستاش گه‌ڕه‌كێكی كوردنشین له‌ شاری خه‌لیلدا هه‌یه ‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ كه‌سێكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كورد بووه).


‌له‌به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا؛ ئه‌وه‌ى دوپاتكرده‌وه،‌ كه‌ گه‌لی فه‌له‌ستینی به‌دڵ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورده‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی و ھەمیشە وەک دۆست و برا سەیری گەلی کوردی ئازاى كرووه‌و گوتى: (هه‌ستده‌كه‌ين كه‌ هه‌مان موعانات و كێشه‌ی مێژوويی هاوبه‌شمان هه‌یه)‌، ھەروەھا زياتر گوتى: (مايه‌ى شانازيه‌ كه‌ گەلی کورد؛ توانیویەتی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی خۆی پاراستووه‌) و له‌كۆتاييشدا ھیوای سەرکەوتنی خواست لە ڕیفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلول.