یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   روونکردنەوەیەک سەبارەت بە وتاری هەینی    *****    *****   راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بینگۆل سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی مامەڵەی (فۆڕئێکس) روون دەکاتەوە    *****    *****   حوكمی به‌شداریكردن له‌ كۆمپانیای (یونیك فاینس)    *****    *****   حوكمی فیقهی به‌ده‌ل حه‌ج بۆ كه‌سی په‌ككه‌وته‌ یان مردوو به‌ تایبه‌ت پاش ده‌رچوونی ناوی له‌ تیرو پشك    *****    *****   حوكمی به‌كرێگرتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و ده‌وام بكات به‌رامبه‌ر مه‌بله‌غێك پاره‌    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دانانی مناڵی بلوری له‌ڕه‌حمی هه‌وێدا روون دەکاتەوە    *****    *****   سعودیە: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنگرەی باڵای رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەرزی لێژنەی فەتوای هەولێردەكات    *****    *****   یەکێتی زانایان کتابێک بەناونیشانی (مافی په‌نادراوه‌كان له‌ ئیسلامدا) ئامادەی چاپ دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سەردانی بزوتنەوەی گۆران دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات   
هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2019 : 14:37:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی4ی2019 به‌رێز د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ژداری كۆنفرانسی (پێكه‌وه‌ژیان له‌ پێناو ژیانێكی باشتر) له‌ هوتێل شیراتۆن له‌ شاری هه‌ولێر كرد كرد.


كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی (East) بۆ گفتوگۆی شارستانیه‌كان رێكخرابوو، كه‌ خۆی له‌ دوو پانێڵی تایبه‌ت ساز كرابوو به‌ناونیشانی (پێكه‌وه‌ژیان له‌ پێناو ژیانێكی باشتر)‌و (چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش چوونی ئابوونی له‌ ناوچه‌كه‌) به‌ ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامێكی هۆشیاری پتر له‌ پێناو كلتوری پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان.


له‌و كۆنفرانسه‌‌و له‌ پانێڵی یه‌كه‌م د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو تێیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی پرسی پێكه‌وه‌ژیان له‌ روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر به‌شێكی نمونه‌ جوان‌و پێشه‌نگه‌كانی مێژووی موسڵمانان له‌و باره‌یه‌وه‌.


له‌ به‌شێكی تری وته‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كان له‌ كوردستان كردو به‌ پێویستی زانی هه‌موو لایه‌ك هاوكار بێت بۆ پاراستن‌و راگرتنی ئه‌و نمونه‌ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان بوونی هه‌یه‌‌و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ وڵاتان كوردستان ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی به‌ هاوسه‌نگی‌و رێكیه‌وه‌ راگرتوووه‌.


هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مرۆ زیاتر له‌ هه‌موو كات پێویستمان به‌وه‌یه‌، كه‌ یایه‌خ به‌و پرسه‌ بده‌ین‌و پێداگیری بكه‌ین له‌وه‌ی دوژمنان درز نه‌خه‌نه‌ نێوان پێكهاته‌كان‌و له‌و رێیه‌وه‌ هه‌وڵی پشێوی نانه‌وه‌ بده‌ن له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌ڵكو ئه‌ركێكی گرنگ‌و سه‌ره‌كی هه‌موو پێكهاته‌كانه‌ هه‌وڵی باشتر كردن‌و پاراستنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ پێناو دۆخێكی باشتر بده‌ن.


شیاوی باسه‌ له‌و كۆنفرانسه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان‌و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی‌و سیاسی‌و رۆشنبیری‌و فكری تێیدا به‌ژدار بوون.