یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەسەر پرسی (سوکایەتی و تەشهیر) یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: سوکایەتی بە ئایین و موقەدەسات قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی شێخ وەتمانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر: لەژێر دروشمی (خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ مام هەژارو تەفسیرە نایابەی) سیمینارێک ساز کرا    *****    *****   شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە سالاسیمیا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات    *****    *****   ستافێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری سالیادی دامەزراندنی ھەردوو یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان خانەقای بیارەی شەریف بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یه‌كێتی زانایان توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ناونیشانی (دیاریکردنی چەمکەکان و رۆڵی له‌ نوێسازی گوتاری ئایینی) بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کەرکوک دەکات   
هه‌ولێر: كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/05/2019 : 01:32:13
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 13ی5ی2019 كونسوڵی گشتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نه‌زمی حزوری‌و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و به‌ گه‌رمیه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی كران.


له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین وێڕای پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له‌ كوردستان‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پاڵپشتی‌و په‌یوه‌نده‌یه‌ دێرینه‌ی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ك سوپاسی حكومه‌ت‌و گه‌لی كوردستانیشی كرد، كه‌ هاوخه‌م‌و یارمه‌تیده‌ری لێقه‌وماوان بوونه‌‌و خزمه‌تی شایسته‌یان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان كردووه‌‌و، نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یان له‌ هه‌رێم دامه‌زراندووه‌.


هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ باس له‌ دۆخی ئێستای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كراو كۆمه‌ڵێك پرس‌و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵوێسته‌یان له‌باره‌وه‌ كرا.


له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ د.عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه‌، ته‌ئكیدی له‌ هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌‌و هیوای خواست گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بگاته‌ كه‌ناری ئارامی‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌ ناهه‌مواره‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێنێ‌.