یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
د. محمد پێنجوینی لەسەر بوونی مریشک بە قوربانی روونکردنەوەیەک دەدات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/08/2019 : 19:49:17
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ ماڵپەری فەرمی بڵاوکرایەوە، کە گوایە د. محمد عبدالله پێنجوێنی فەتوای داوە بەوەی دروستە مریشک بکرێتە قوربانی و ئەو بابەتەش بووە جێی باس و خواسی هاولاتیان.


بەرێز د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەو بارەوە لەگەڵ د. محمد پێنجوێنی دواوەو لەسەر ئەو بابەتە قسەی کردووە، دواتر روون بوویەوە کە هەواڵەکە بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ کراوەو مەبەستی مامۆستا ئەوە نەبووە کە باسیان کردووە.


بۆ ئەو مەبەستە و دوای گفتوگۆی نێوان هەردوولا، بەرێز دکتۆر محمد پێنجوێنی ئەم روونکردنەوەی لای خوارەوەی بڵاو کردۆتەوە:


ڕونكردنەوەیەك بۆ هاو ووڵاتیان و موسڵمانانی بەرێز سەبارەت بەم بابەتە كە لە شێوەی برسیارێك ئاراستەی من كرا بوو منیش بەم شێوەیە ووڵامم دایەوە:
1ـ قوربانی تایبەتكراوە بە الانعام كە بریتین لەم جوار جورە مەرو بزنو ڕەشەوولاخ و گاو مانگا حوشتر جگە لەمانە بۆ قوربانی نابێت.
2ـ ئەوەی كە مریشك دروستە یان نا بۆ كەسانیك دەبێت گەر توانایان نیەو زۆر بێ دەرامەتن و حەز دەكەن لەو برۆسە بەشدار بن و بەڵام لە ژیانیان بێ ئومید بوون لە وەی كە توانایان هەبێت لەو چوار جۆرە بكەنە قوربانی مریشكێك سەربڕێ بەو نیەتەوە صدەقەیەكەو ان شا‌‌والله دەكەوێتە بری قوربانی بەڵام خودی مریشكەكە صدەقەیە و خیرێكی ئەنجامی داوە.
3ـ ئەم قسەشم لە بنەمای اذا ضاق الامر اتسع وەر نەگرتووە خۆ ئەمە نابێتە واجب تا زۆر ناچار بێت بۆ كردن ووتومە لەجوانیەكانی فیقهی ئیسلام ئەمەیە حساب بۆ ئەم حاڵەتەش دەكات بۆ كەسانی ئاوا، نەك بەم یاسایە ئەم بابەتەم سەلماندبێت ئەمە بەڵگە نیە بۆ خودی ئەم بابەتە تەنها لایەنێكی فیقهیە كە شتی وای هەیە و لەگەڵ واقعی ژیان مامەڵە دەكات.


بۆیە من داوای لێبوردنم هەیە لەهەموو ئەوانەی کە لەم قسەیە من هەڵە تێگەیشتنێک و خوێندنەوەیەک کرا بێت، بەراستی دانای سەر باسەکە خۆی بۆ خۆی هەڵە تێگەیشتن دروست دەکات جگە لە ورد نەکردنەوەێ بابەتەکە.