یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرکردایەتی خۆیدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/12/2019 : 13:46:59
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ چوارشەممە 4ی12ی2019 بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی بەرپرسی لقەکانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاراستەی ئامادەبووان و سەرجەم لقەکان کرد لەسەر کارو چالاکیەکانی رابردوو، بەتایبەت خەمخۆری و ئامادەیی و هەنگاوەکان لە مانگی مەولودو بەرێوەبردنی مەراسیمەکانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت).


دواتر باس لەهەنگاوەکانی یەکێتی زانایان بەگشتی و کردنەوەی خولی زانستی لەگەڵ زانکۆی ئەزهەری وڵاتی میسڕ کراو، بە وردی سەرنج و پێشنیارو گەنگەشەی بابەتیانەی پەیام و شێوازو بەشداریکردن بەمەبەستی برەودان بە ئاست وئالیەتی ئەو جۆرە خولانە قسەو باسی لەبارەوە کرا، کە ئەو هەنگاوانە بۆ زانایانی کورد پەیامی ئایینی و نەتەوەیی لەخۆ دەگرن و دەبێ بەو پەڕی گرنگیەوە هەموو رووەکانی لەبەرچاوو بگیرێت، تەئکیدیش لەوە کرایەوە، کە یەکێتی زانایان پەیوەندی و چالاکیەکانی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی بەگشتی و ناوەندە ئایینیەکان بەتایبەتی بەهێزتر دەکات.


لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە پرسی هەمووارکردنەوەی دەستووری عیراق کرا، کە پەرلەمانی عیراق بە نووسراوی فەرمی داوای کردووە یەکێتی زانایان وەک دامەزراوەیەکی سەرەکی و ئایینی سەرنج و پشنیاری خۆیان لەو بارەوە دیار بکەن، بۆ ئەو مەبەستە یەکێتی زانایان لێژنەیەکی باڵای پێکهێناوەو بە وردی دیراسە و بەدواداچوونی بۆ پرسەکە کردووەو لە ئایندەیەکی نزیک راپۆرت و سەرنج و پێشنیارەکان بەرز دەکرێنەوە.


هەر لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە، کە یەکێتی زانایان بە گرنگیەوە لە پرسی هەموار کردنەوەی دەستوور دەڕوانێت و پێی وایە دەبێ لایەنی پەیوەندار لە حکومەت و پەرلەمان و سەرجەم دەزگاو دامەزراوەو رێکخراوە فەرمیەکان لە هەرێمی کوردستان و پاڵپشت و هاوکار بن، بۆ ئەوەی سەرجەم مافە یاسایی و دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد بپارێزرێن.


لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکەدا باس لەو هەڵمەتە یەک هەفتەیەی نەهێشتنی گەندەڵی کرا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تەئکید لەوە کرایەوە کە یەکێتی زانایان وێڕای دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێم و دەستەی نەزاهە سەبارەت بەو هەنگاوە، پشتیوانی تەواوی هەوڵەکان دەکات و خوازیارە حکومەتی هەرێم بەهەموو توانایەوە هەوڵی نەهێشتنی گەندەڵی بدات و چاکسازی پەرە پێ بدات، بۆ ئەوەی سیستەمی ئیداری بەرێوەبردنی هەرێم باشتر بەرێوە بچێت و رێگە لە هەموو جۆرە رۆتین و گەندەڵی و کەم و کوڕی و بێ یاساییەک بگیرێت.


هەر لە دانیشتنەکەدا باس لە پرسی وتاری هەینی و هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و وەزراەتی ئەوقاف کرا، لەهەمبەر رێکخستنەوەی وتارو پێداچوونەوە بە هەموو لایەنەکانی ئەو بابەتە، یەکێتی زانایان لە پێناو رێکخستنەوەی وتاری هەیینی و پەیامدارکردنی گوتاری ئایینی لە ئاراستەی کۆمەڵگە بەشێوەیەکی تەندروست و کەمکردنەوەی کەم و کوڕیەکان هەوڵی جددی دەدات بۆ بەرەو پێش بردنی وتارو پێگەی مینبەرو وتاربێژان.


شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکان راو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە تەوەرەکان خستە ڕوو، وە گەنگەشەی تێروتەسەلی بابەتەکان و ناوەرۆکی کۆبوونەوەو چەند پرسێکی تری پەیوەست کرا.