یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
هه‌ولێر: رێوڕه‌سمێكی رێزلێنان بۆ زانایانی به‌شداربووی خولی چواره‌می ئه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌چوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2019 : 15:37:05
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/12/2019 به‌‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێڕاق و دكتۆر عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له‌زانایان و به‌رپرسانی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف؛ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، رێوڕه‌سمێكی رێزلێنان بۆ زانایانی ئایینی به‌شداربووانی خولی چواره‌می ئه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.


سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه؛ وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شكرا، كه‌ تیایدا وێڕای باسكردنی كورته‌یه‌ك له‌ كاروچاڵاكیه‌كانی خوله‌كه و گرنگیه‌كه‌ی و به‌ هه‌ند زانینی بیری میانڕه‌وی زانایانی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف؛ سوپاسی به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كرد، بۆ پشتیوانی و پێشوازی له‌ زانایانی به‌شداربوو‌، هه‌روه‌ها باسی له‌ رۆڵی رێكخراوی جیهانی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر كرد و هه‌ماهه‌نگی و خزمه‌تكردنی زانایانی كوردستانی له‌ میانه‌ی هه‌رچوار خولی رابردوودا، به‌جێگای سوپاس و به‌بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاند.


له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، به‌ڕێز د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی؛ وێڕای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی زانایانی به‌شدابوو، هیوای سوودوه‌رگرتن و به‌رده‌وامی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانایانی ئه‌زهه‌ر بۆ خواستن‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یام و زانیاریانه‌ بۆ زۆرترینی تاك به‌ تاكی كۆمه‌ڵگای كوردستان كرده‌وه، له‌ رێگای وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی و وانه‌ و كۆڕ و سمیناره‌ تایبه‌تیه‌كانه‌وه‌.


له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا؛ به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم، ده‌ستخۆشی له‌یه‌كێتی زانایانی ‌ئیسلامی كوردستان كرد، له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ درووستی كردووه‌ له‌گه‌ڵ زانایانی ئه‌زهه‌ر و رێكخراوه‌ جیهانیه‌ میانڕه‌وه‌كاندا و له‌ئه‌نجامدا خولی هاوشێوه‌ی لێهاتۆته‌ به‌رهه‌م و سوودی بۆ زانایان هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ڕێزیان؛ هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن.