یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی مووچه‌ی بن دیوارو دوو موچه و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە‌   
مامۆستا مەلا ئەنوەر سورچی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/02/2020 : 12:16:45
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ 11ی2ی2020 مامۆستا مەلا ئەنوەر سورچی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورە


خانەوادەی مەرحوم مامۆستا مەلا ئەنوەر سورچی


دوێنێ هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و مامۆستای ئایینی مامۆستا مەلا ئەنوەر سورچیمان بیست، کە ساڵانێکە خزمەتی زۆری ئایینی و کۆمەڵایەتی و هەڵوێستی نەتەوەیی کردووەو کەسایەتیەکی دڵگیرو قسەخۆش و بەرێز بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کارو بەتایبەت برای بەرێز مامۆستا مەلا جەوادی کوڕی دەکەین، خوای گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی رەحمەتیش بەهەشتی بەرێن بێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


12ی2ی2020


 


 


هەر بەو بۆنەوە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی ئاراستە کردووە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


پرسەنامەی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بۆ کۆچی دوای مامۆستا ملا ئەنوەر سورچی


بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە زاناو کەسایەتی دەڤەرەکەمان ( مامۆستا ملا ئەنوەر سورچی ) کەدەکاتە باوکی مامۆستا ملا جواد کۆچی دوای کردو دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و گەڕایەوە  بەر دلۆڤانی پەروەردگار .


بەم بۆنە غەمناکەوە بەناوی تەواوی ئەندامان و کارگێڕانی لقەکەمان و تەواوی ناوچەکانی سەر بەلقمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا ملا جواد سورچی و تەواوی بنەمالەو کەسوکاری مامۆستا دەکەین بەڕاستی ئەم هەواڵە دڵتەزێن بوو.


هیوادارین خوای گەورە سەبووری وئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵ و دەرونی تەواوی خانەوادەو خزم و کەس کاری ، لەخوای پەروەدگار دواکارین جێگای( مامۆستاملا انوریش ) بەهەشتی نەبڕاوە بێت ان شاءاللە .


( انا للە وانا الیە راجعون )


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


-۱۲ - ۲ -۲۰۲۰ زاینی