یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شارەزوری یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی 8ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح بێسفکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا قادر حسین باباو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرێزیان یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی د.عومەر مەلا حسن مرۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات    *****    *****   ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان   
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: سه‌باره‌ت به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی‌و پزیشك‌و نۆرینگه‌‌و تاقیگه‌‌و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان فه‌توایه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/08/2020 : 12:43:27
قه‌باره‌ی فۆنت

 له‌پێناو خزمه‌تكردنی بواری گشتی‌و كه‌رتی ته‌ندروستی‌و خستنه‌رووی روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئیستغلال نه‌كردنی نه‌خۆش‌و گرانی تێچووی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كان‌و ده‌رمانی ساخته‌و بازرگانی كردن به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر حیسابی هاوڵاتیان ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌ناونیشانی: (له‌ خشته‌ بردنی نه‌خۆش له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ پزیشك‌و نۆرینگه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت‌و تاقیگه‌و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه‌) فه‌تواكه‌ی راگه‌یاندووه‌.


له‌ فه‌توایه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هه‌موو جۆره‌كانی ئیستیغلال كردنی له‌ كاری پیرۆزی پزیشكیدا بۆ له‌ خشته‌بردن و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌خۆشه‌كان به‌ ناحه‌ق و نا دروست ‌و حه‌رام داناوه‌.


له‌ به‌شێكی تری هاتووه‌: هه‌ر پشكنینێك یان ده‌رمان نوسینێك به‌ پێچه‌وانه‌ی یاساو ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بێت: حه‌رامه‌ و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن, كه‌ هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق راسته‌وخۆ یان به‌ سه‌ركێشان بۆ كوشتن.


هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌: هه‌ر ده‌رمانێك له‌ ئه‌ندازه‌ی زیاد له‌ پێویست بنوسرێت له‌ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا: تاوانه‌و كارێكی حه‌رامه‌، وه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به‌ پزیشك و له‌ راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته‌ (ضامن) له‌ هه‌ر كارێكی خراپ كه‌ رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه‌ ببێته‌وه‌.


له‌به‌شێكی تری هاتووه‌: هه‌ر ده‌رمانێك له‌ ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به‌ نه‌خۆش, به‌بێ ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی ڕێگه‌پێدراو  ئه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ دروست نییه‌ و حه‌رامه‌.


له‌ به‌شێكی تری هاتووه‌: هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت, یان له‌ كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووبێت , ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ بدرێت به‌ نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت, یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت  وه‌  هه‌رجۆره‌ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه‌و تاقیگه‌كاندا له‌ سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه‌ به‌ تاڵان..


 


بۆ درێژه‌ی فه‌تواكه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26558


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=220&scheme=