یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا روونی ده‌كاته‌وه‌: حوكمی كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به‌ قیست له‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2010 : 10:50:11
قه‌باره‌ی فۆنت
ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌ كوردستان ئۆتۆمبێل به‌ شێوه‌ی قیست به‌ هاووڵاتیان ده‌فرۆشن‌و، بانكیش له‌م نێوه‌نده‌ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بووته‌ جێگه‌ی مشتومرَ‌و قسه‌ له‌سه‌ركردن.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان له‌ فه‌توایه‌كدا لایه‌نی حه‌ڵاڵ‌و حه‌رامی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ روون ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی روونکردمه‌وه‌که‌یه:‌
فه‌توای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به‌ قیست له‌ كۆمپانیاكان
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله رب العالمین والصلاه‌ والسلام علی حبیبنا ومولانا محمد وعلی أله و أصحابه والتابعین ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین،
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی رابردودا چه‌ند كۆمپانیایێك بۆ كڕین‌و فرۆشتنی سه‌یاره‌ له‌ كوردستان دامه‌زراون، ئه‌م كۆمپانیایانه‌ سه‌یاره‌ی به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشن به‌ ئه‌قسات، به‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌ نرخێكی گرانتر له‌ كڕینی به‌ حازری، ئه‌م مامه‌ڵه‌ش به‌ وه‌سیتی بانك ئه‌نجام ده‌درێت،
جا هه‌فتانه‌ هاوڵاتیان به‌ تاك‌و به‌ كۆمه‌ڵ ده‌هاتنه‌ لێژنه‌ی فه‌توا بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی راست‌و فیقهی ئه‌م پرسیاره‌، ئایا كڕین‌و فرۆشتنی سه‌یاره‌ له‌م جۆره‌ كۆمپانیایانه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ دروسته‌، یان نا؟
دوای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ دواداچونی ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی فه‌توا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بڕیار درا:
- مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیانه‌ به‌ دوو شێوه‌ ده‌كرێت:
1- شێوه‌ی یه‌كه‌م: (بانكه‌)كه‌ له‌ جیاتی كڕیار پاره‌ ده‌داته‌ كۆمپانیایه‌كه‌ وه‌ك قه‌رز به‌ هاوڵاتی، پاشان بانكه‌كه‌ پاره‌كه‌ له‌ هاوڵاتی وه‌رده‌گرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی (ئه‌قسات) به‌ زێده‌یی،
ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌: ریبایه‌و له‌ روانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ دروست نیه‌، پێویسته‌ موسڵمانان خۆیان له‌و جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ بپارێزن.
2- شێوه‌ی دوه‌م: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (بانكه‌)كه‌ سه‌یاره‌ له‌ كۆمپانیایه‌كه‌ ده‌كڕێت بۆ خۆی، پاشان (بانكه‌)كه‌ سه‌یاره‌كه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشێته‌وه‌ به‌ ئه‌قسات، به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون ، ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ روانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌، جا داواكرین، له‌ كۆمپانیاكان‌و (بانكه‌) كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان‌و موسڵمانان، نه‌كه‌ونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌، كه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ا‌َمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ؤذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ* فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ ؤرَسُولِهِ...] سوره‌تی البقره‌/ 278-279، شێوه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرن‌و، له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌رعی بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان دووربین له‌ مه‌ترسی‌و گوناهی ریبا.