یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
لێژنه‌ی فه‌توا روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی نوێژی هه‌ینی‌و جه‌ژن‌و رۆژووی شه‌شه‌ڵان بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2010 : 12:26:08
قه‌باره‌ی فۆنت
یرسیاری یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر جه‌ژن كه‌وته‌ ڕۆژی هه‌ینی(جمعه‌) ئایا كه‌جه‌ژن كرا ئه‌بێت نوێژی هه‌ینیش بكرێت؟
وه‌ڵام:
هه‌ركاتێك جه‌ژن‌و جومعه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ڕۆژێكدا خه‌ڵكی نوێژی جه‌ژنیان كرد به‌كۆمه‌ڵ ده‌رباره‌ی كردنی نوێژی جومعه‌كه‌ زانایان له‌م باره‌وه‌ دوو ڕایان هه‌یه‌:
ڕای یه‌كه‌م: جه‌ماوه‌ری زانایان له‌مالكیه‌كان و حه‌نه‌فیه‌كان وشافعی یه‌كان هه‌مویان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی واجبه‌ ئه‌بێت جومعه‌كه‌ش بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌:
1. گشتگیری ئه‌م ئایه‌ته‌: {ياايها الذين أمنوا اذا نودى للصلاة من يوم الجمعة فاسعوا الى ذكر الله و ذروا البيع} الجمعة:9
ئایه‌ته‌كه‌ گشتییه‌، جیاوازی له‌نێوان ڕۆژه‌كاندا نه‌كردووه‌ به‌هیچ جۆرێك.
2. جه‌ژن و جومعه‌ دووجه‌ژنی جیاوازن هیچیان بری ئه‌وی تریان ناكه‌وێت هیچیان به‌وی تریان لاناچێت.
3. ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) رێگه‌ی داوه‌ كه‌جومعه‌ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ده‌شت و لادێكان جه‌ژنیان كردووه‌ پاشان هاتوون بۆ شار ویستویانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر(ص) ڕێگه‌ی داوه‌ كه‌جومعه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
ڕای دوهه‌م: ڕای حه‌نبه‌لیه‌كانه‌، ئه‌ڵێن كه‌جه‌ژن كه‌وته‌ ڕۆژی جومعه‌ ئه‌توانن نوێژی جومعه‌ نه‌كه‌ن.
به‌ڵگه‌یان ئه‌م دووفه‌رموده‌یه‌ ، هه‌ردوكیان لاوازن‌و احتجاج پێیان دروست نیه‌.

1-روى عن ابى هريرة ان النبى (ص) قال:"قداجتمع فى يومكم هذا عيداً، فمن شاء أجزأه من الجمعة، وأنا مجمعون"رواه ابوداود،وابن ماجه وأعله غيرواحد من اهل العلم كاحمد والدار قطنى ، وسنده ضعيف.

2- ثرسيار لةزةيدى كورِى ئةرقةم كرا،" أشهدت مع الرسول (ص) عيدين إجتمعا فى يوم؟ قال: نعم، قال: كيف صنع؟ قال: صلى العيد ثم رخص فى الجمعة ، قال :من شاء أن يصلى فليصلى " رواه أبوداود والنسائى وابن ماجه ضعيف جداً.

بۆیه‌ رای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ هیچ له‌ هه‌ردوو وتاره‌كان وه‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیكه‌ ناكه‌ون.


پرسیاری دووه‌م:
ئایا پێوسته‌ له‌شه‌شه‌ڵان هه‌رشه‌ش ڕۆژه‌كه‌ به‌دواییه‌كدا بێت، ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌ژن؟ یاله‌ناومانگه‌كه‌دا ئه‌توانیت شه‌ش ڕۆژه‌كه‌بگریت؟
وه‌ڵام: خاوه‌نی كتێبی مغنی المحتاج ب1،ل447 دا، ئه‌فه‌رموێت: "وتحصل السنة بصومها متفرقة، ولكن تتابعها أفضل عقب العيد مبادرة الى العبادة ، ولما فى التأخير من الافات"
ئه‌سڵی سونه‌ته‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌بێت، گه‌ر له‌ناو مانگه‌كه‌دا شه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژوبێت بابه‌دوای یه‌كدا نه‌بێت‌و ڕاسته‌وخۆش دوای جه‌ژن نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌ژن به‌ڕۆژوبێت به‌دوای یه‌كدا گه‌وره‌ترو باشتره‌ ، چونكه‌ زۆرجار له‌دواخستندا ترسی فه‌وتان هه‌یه‌.

پرسیاری سێهه‌م:
كه‌سێك له‌شه‌شه‌ڵاندا ڕۆژوی قه‌رز، یانه‌زر بگرێت خێری شه‌شه‌ڵانی بۆئه‌نوسرێت‌وسونه‌ته‌كه‌ دێته‌دی؟

وه‌ڵام:
خاوه‌نی كتێبی اعانه‌ الگالبین:ب2ل268دا،له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: "لم أر من ذكره، والظاهرالحصول"
نه‌مدیوه‌ هیچ كه‌س له‌زانایان باسی كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت بری ده‌كه‌وێت.


لیژنه‌ی بالای فه‌توای کوردستان
‏7‏/9‏/2010