یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
ئایا دروسته‌ پاره‌ی زه‌كات بدرێته‌ گه‌نجێك تا ژیانی هاوسه‌ری پێ پێكبهێنێت؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2011 : 0912
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌ڵام/ ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌روه‌ك گرنگی داوه‌ به‌ لایه‌نی خواردن‌و خواردنه‌وه‌‌و پۆشاك‌و بژێوییه‌كانی دیكه‌ له‌ ژیانی مرۆڤدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ بایه‌خی به‌ لایه‌نی ئاره‌زو ‌و حه‌ز‌و ویسته‌ ده‌روونییه‌كانیش داوه‌.

هه‌روه‌ها ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك به‌رگری له‌ ژیانی ره‌به‌ندی (التّبتّل) كردووه‌، له‌ولاشه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری كردووه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێت: (من استطاع منكم الباءة فليتزوَج). رواه البخاري.

بۆیه‌ زانایان فه‌رموویانه‌: (إنّ من تمام الكفاية ما يأخذه ليتزوّج به إذا لم تكن له زوجةٌ، واحتاج للنّكاح) (حاشية الرّوض المربع 1/400).
واته‌: (بێگومان یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ی هه‌ژار پێویستی‌و كیفایه‌تی پێ‌ ده‌درێت له‌ زه‌كاتدا، ئه‌وه‌ی كه‌ ژنی نه‌بێت‌و پێویستی به‌ ژن بێت، پێویستی ژنهێنانیشی پێ‌ ده‌درێت. وه‌ خه‌لیفه‌ی پێنجه‌م عومه‌ری كوڕی هه‌بدولعه‌زیز ده‌یفه‌رموو: (من يانادي في النّاس كلّ يومٍ: أين المساكين؟ أين الغارمون؟ أين النّاكحون؟). (البداية والنّهاية لابن كثير 9/200).

واته‌: له‌ ناو خه‌ڵكیدا بانگه‌وازی ده‌كرد: له‌ كوێن هه‌ژاره‌كان؟ له‌ كوێن قه‌رزاره‌كان؟ له‌ كوێن ئه‌وانه‌ی ئه‌ویانه‌وێ‌ ژن بهێنن، تا هاوكاری بكرێن له‌ (بیت المال‌و زه‌كاتدا.

به‌ پێی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت: ((گه‌نجێك، كه‌ توانای مادی نییه‌‌و ده‌ست كورته‌‌و پێویستی به‌ ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌یه‌، دروسته‌ ئه‌وه‌نده‌ زه‌كاتی پێ بدرێت، كه‌ بتوانێ به‌ ته‌واوی كاروباری ژنهێنانه‌كه‌ی پێ‌ ئه‌نجام بدات به‌ مه‌رجێك له‌ سنووری عورف ده‌رنه‌چێت)). (فقه الزّكاه‌/ 385).

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
9-9-1432
9-8-2011