یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان   
روونكردنەوە یەك لە لێژنەی باڵای فەتوا لەسەر پێكەوە كۆبوونەوەی نوێژی هەینی‌و نوێژی جەژن
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/10/2012 : 14:12:50
قه‌باره‌ی فۆنت

بەناوی خوای گەورە ‌ومیهرەبان

بەپێی ئەوەی ئەمساڵ هەردوو نوێژی هەینی‌و نوێژی جەژن دەكەونە یەك رۆژ، دەنگۆیەك لە ناو موسڵمانان بڵاوبۆتەوە، بەوەی تەنها یەكێكیان واجبە‌و، ئەوەی دووەم سووننەتە.

بۆ روونكردنەوەی ئەم بابەتە، زانایانی فیقهی ئیسلامی دوو رایان هەیە، رايێكیان كه رای ئیمامی ئەحمەدە،  پێی وایە ئەگەر كەسێك بەشداری نوێژی جەژنی كرد، لەسەری واجب نییە بەشداری نوێژی هەینی بكات، بەڵام بۆی دروستە‌و، دەتوانێ‌ هەردووكیان ئەنجام بدات‌و، خێریشی پترە، تەنها ئیمام نەبێت، ئەو دەبێت نوێژی هەینی بكات، تا ئەوانەی بەشداری نوێژی جەژنییان نەكردووە، یان حەز دەكەن جومعە بكەن، بتوانن بەشداری بكەن، بۆ ئەمەش پشتی بە كۆمەڵێك فەرموودەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت بەستووە.

بەڵام رای جمهوری زانایانی ئیسلام بەتایبەتی هەرسێ‌ مەزەبی (حەنەفی‌و شافیعی‌و مالیكی) پێیان وایە، بە هیچ شێوەیەك نوێژی جەژن شوێنی نوێژی هەینی ناگرێتەوە‌و، چونكە هەر یەكێكیان خواپەرستییەكی سەربەخۆیە، بۆیە دەبێ‌ موسڵمانان نوێژی هەینی ئەنجام بدەن، پێشیان وایە ئەو فەرمودانەی، هاتوونە، كە رێگەیانداوە بەوەی بەشداری نوێژی هەینی نەكەن، بەشێوەیەكی گشتی نینە، بەڵكو تایبەتن بەو گوند‌و شوێنە دوورانەی مزگەوتیان نییە، یان وتاری هەینیان نییە، بۆ ئەوان رێگە دراوە، دوای ئەوەی بەشداری نوێژی جەژنیان كرد، نوێژی نیوەڕۆ بكەن‌و، بەشداری نوێژی هەینی نەكەن.

بۆیە پێویستە بە هیچ شێوەیەك ئەوە نەكرێتە مایەی دەنگە دەنگ‌و فیتنە‌و قسە‌و قسەلۆك‌و دروستكردنی رارایی و كێشە نانەوە لە ناو موسڵمانان، باشتر وایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف‌و را جیاوازی، بەشداری نوێژی هەینی بكەن، چونكە ئەو كاتی لە جیاتی پەناربردن بۆ روخسەت، دەستگرتنە بە عەزیمەت‌و رۆییشتنە لەسەر رای زۆرینەی زانایانی فیقهی ئیسلامی، لە خیلافیش چوونەتە دەر.

 

لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان

25/10/2012